پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا)
پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی: Adalet ve Kalkınma Partisi) بە کورتە ئاکەپە یان ئەکەپە (بە تورکی: AKP) پارتێکی شۆپپارێزە لە تورکیا کە لە سیاسەتدا وەکوو پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دەناسرێت.[١][٢][٣] ئەم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا توانی زیاتر لە ٣٥٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەوھۆیەوە بە ٢٦٨ کورسی لە ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمان، وەکوو یەکەمین پارتی پەرلەمان بمێنێتەوە. سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.
پارتی داد و گەشەپێدان | |
---|---|
دامەزران | ١٤ی ئابی ٢٠٠١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Adalet ve Kalkınma Partisi |
دامەزرێنەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
ڕێبەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
سکرتێری گشتی | Fatih Şahin |
وڵات | تورکیا |
ئەندامی | |
لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی |
شوێنی دامەزران | ئەنقەرە |
شوێنی بارەگاکان | ئەنقەرە |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھەوڵی کودەتا لە تورکیا |
Phone number | +90-312-204-5000 |
وێبگە | https://www.akparti.org.tr/en، https://www.akparti.org.tr/، https://www.akparti.org.tr/ar |
دامەزراندن
دەستکاریلە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[٤]
ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیا
دەستکاریپارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[٤]
لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[٥]
لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[٦][٧]
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان (تورکی)
- ماڵپەڕی پارتی داد و گەشەپێدان (ئینگلیزی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ The Commentaries – Volume 1, 2021 (بە ئینگلیزی). Transnational Press London. 2021-12-18. ISBN 978-1-80135-107-2.
- ^ «Twitter suspends, reinstates key Syria coverage account». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The Justice and Development Party: Turkey's Experience with Islam, Democracy, Liberalism, and Secularism». International Journal of Middle East Studies. 43 (3): 529–541. 2011. doi:10.1017/S0020743811000651. hdl:11693/38147. JSTOR 23017316. S2CID 155939308.
- ^ ئ ا پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ براوهی یهکهم" کورد و ئاک پارتی"ن /بههرۆز گهڵاڵی - ماڵپەڕی کوردپرێس[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریماڵپەڕی سبەی
نەدراوە - ^ «پارتیی داد و گەشەپێدان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و ژمارەی پەرلەمانتارە كوردەكانیش زیاتر بوو-ماڵپەڕی ھەولێر». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا) تێدایە. |