ئاندریە ماری ئەمپێر

فیزیکزان و ماتماتیکزانی فەڕەنسی

ئەندریە ماری ئەمبێر (ماوەی ژیان٢٠ی شووباتی ١٧٧٥ لە لیۆن لە فەڕەنسا هەتا ١٠ی حوزەیرانی ١٨٣٦، زانایەکی بیرکاری فەرەنسی بووە و چەندەھا تاقیکردنەوەی لەسەر دیاردەی وزەی موگناتیزی کردووە لە ٢٠ یەنایری ساڵی ١٧٧٥ لە لیۆنی فەرەنسا لەدایک بووە و تاکو ساڵی ١٧٩٦ لەوێ ژیانی بەسەر بردووە، باوکی فێری زمانی لاتینی کردووە، بەڵام کاتێک ھەستی کردووە ئارەزووی لە خوێندنی بیرکاریە فێری ئەم بابەتەشی کردووە، کاتێک کە تەمەنی گەیشتۆتە ١٤ ساڵ، ٢٠ فەرھەنگی قەوارە گەورە خوێندۆتەوە، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا شتی زۆری زانیوە دەربارەی بیرکاری و زانست و مێژوو و شیعر و فەلسەفە. کاتێک کە شۆڕشی فەرەنسا ھەڵگیرسا ئەمبپێر و باوکی لە لیۆنی فەرنسا مانەوە چونکە پێیان وابووە لەناو شاردا گیانیان پارێزراو دەبێت، بەڵام کە شۆڕ بەرپا بوو باوکیان وەکو قوربانیەک بردووە و لەسێدارەیان داوە، ئەم ڕوداوەش ئەمپێری تووشی شۆک کردووە، ساڵی ١٧٩٦ چاوی بە خاتوو جولی کاڕون کەوتووە کە کچە ئاسنگەربووە و ماڵیان لەنزیک لیۆنەوە بووە و ساڵی ١٧٩٩ لەدوای ئەوەی یەکتیران خۆشویستووە ھاوسەرگیریان کردووە، ساڵی ١٨٠١ گوازراوەتەوە بۆ بۆرج وەکو مامۆستای فیزیا و کیمیا و ھاوسەرکەی بەنەخۆشی و کوڕەبچوکەکەی لە لیۆن بەجێھێشتووە تاکو لەساڵی ١٨٠٣ ھاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە. ئەو ڕۆژەی ھاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە ئەمپێر نووسیوێتی ((خواوەندم، خواوەندی بەبەزەیی، لەبەھەشتا لەگەڵ ئەو کەسانە کۆمبکەرەوە کە لەسەر زەوی ڕێگەی خۆشەویستیانت لێگرتم))،،، کۆچی ھاوسەرەکەی خەموپەژارەیەکی زۆر گەورەی خستۆتە دڵێوە بەجۆرێک پەنای بردووە بۆ خوێندنەوەی ئینجیلی پیرۆز و باوکانی کڵێساکان. بەھەوڵ و تێکۆشانی خۆی پلەی لە لیۆن و پاریس وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی ١٨٠٩ کراوە بەمامۆستای بیرکاری، ساڵی ١٨١٤ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەندام لە پەیمانگا، ناوبانگی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەیوەندی نێوان ووزە و موگناتیزی دۆزیوەتەوە، لە ١٠ یۆنیۆی ساڵی ١٨٣٦ لەتەمەنی ٦١ ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە.

ئاندریە ماری ئەمپێر

سەرچاوە

دەستکاری