ئانا ئالیۆس ھەنگا پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی تانزانیاییە، چالاکییەکانی زیاتر لەبواری خزمەتگووزاری کۆمەڵایەتی بووە، لەوانەش بەھێزکردنی توانستی ژنان و دژایەتیکردنی خەتەنەکردنی مێینە لە تەنزانیا. لە ساڵی ٢٠١٨ ئانا بوو بە بەڕێوبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە تەنزانیا.

ئانا ئالیۆس ھەنگا

ئانا ئالیۆس ھەنگا لەکاتی بردنەوەی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
نەتەوەتانزانیایی
پیشەدیپلۆمات، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵایەتی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ژیان دەستکاری

دایک و باوکی ئانا فەرمانبەری حکوومەتبوون، ئانا یەکێبوو لە شەش منداڵی خێزانەکەی. ئانا وەک خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کاتێک منداڵبووە ئەوا لەبارەی جیاکاری ڕەگەزی نەزانیوە. ئانا کەمپەینی کرد لەپێناو کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی مێینە، گەرچی لە تەنزانیا لەوەتەی ١٩٩٨، خەتەنەکردنی مێینە قەدەغەیە بەڵام ھێشتا ١٠٪ کچانی ئەو وڵاتە خەتەنە دەکرێن.[١]

لە ساڵی ٢٠١٥، خۆی ھەڵبژارد بۆ ھەڵبژاردنی گشتی لە تەنزانیا، ھەروەھا ھانی ژنانی دیکەشی دا تاکوو بێنە ناو کایەی سیاسییەوە.[٢] ئانا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤیشە، ناوبراو بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ (LHRC)، لە ساڵی ٢٠١٨.[٣]

لە ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤][٢] لەو ساڵەدا لەگەڵ سێ کەس لە ئەفریقا ئەو خەڵاتەیان بردەوە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fighting for the Rights of Women and Girls in Tanzania | YALI Network". Young African Leaders Initiative Network (بە ئینگلیزی). 2019-03-27. Retrieved 2020-02-06.
  2. ^ ئ ا "2019 International Women of Courage Award". www.state.gov. Archived from the original on 2019-03-06. Retrieved 2019-03-22.
  3. ^ "Introducing the LHRC new Executive Director, Ms. Anna Aloys Henga". www.humanrights.or.tz. Retrieved 2019-03-22. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "First lady Melania Trump honors 10 with 'Women of Courage' award". UPI (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-03-22.
  5. ^ "U.S. honours three African women from Djibouti, Egypt and Tanzania for courage". Face2Face Africa (بە ئینگلیزی). 2019-03-13. Retrieved 2019-03-22.