ئامێری کاتەکە (فیلم)

ئامێری کاتەکە (بە ئینگلیزی: The Time Machine) فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٢ی ئەمریکی خەیاڵی زانستیە. چیڕۆکەکەی لە نۆڤلی نووسەر H.G Wellsەوە وەرگیراوە. ھەروەھا لەلایەن دەرھێنەر سیمۆن وێڵس دەرھێنراوە کە دەکاتەوە نەوەی نەوەی نووسەر ئێچ جی وێڵس. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەرانی گای پیرس، جێرێمی ئایرۆنز، ئۆرلاندۆ جۆنێس، ماڕک ئادی و ئالان یۆنگە.

پۆستەری شانۆیی فیلمەکە

چیڕۆکی فیلمەکە لەساڵی ٢٠٠٢ دەست پێ دەکات لەشاری نیویۆڕک و ھەندێ شتیشی خراوەتە سەر کە لە نۆڤلەکە بوونی نییە. باس ئەلێکساندەر ھارتگان دەکات کە شەوێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەچێتە پیاسەیەک، بەڵام دزێک دێ ڕێیان لێدەگرێت و خۆشەویستەکەی دەکوژێ. ئەلێکساندەر بەمە کاریگەر دەبێ، بۆیە ھەڵدەستێ بە درووستکردنی ئامێرێکی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو بۆ ئەوەی بتوانێ چارەنووسی خۆشەویستەکەی بگۆڕێ. فیلمەکە توانی بۆ خەڵاتی ئۆسکاری تایبەت بە مکیاج و جوانکاری پاڵێوراو بکرێ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەبردنەوەی.