ئامبیگا سرینیڤاسان

ئامبیگا سرینیڤاسان (بە زمانی تامیلی அம்பிகா சீனிவாசன்، لە دایکبووی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦) ژنە چالاک وانی مافەکانی مرۆڤ و پارێزەری مالیزییە.[١] ئەو لە ماوەی ئازاری ٢٠٠٧ تاکوو ئازاری ٢٠٠٩، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی مالیزیا بوو. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٨، بووەتە ئەندام لە لیژنەی دادوەریی نێونەتەوەیی.

ئامبیگا سرینیڤاسان
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
Seremban، مالیزیا
پیشەپارێزەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ
پەروەردەUniversity of Exeter، Convent Bukit Nanas
ئایینھیندوویزم
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، honorary doctor of the University of Exeter

ئەو لە ساڵی ١٩٧٥، لە زانکۆی ئێکسەتەر بڕواننامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە تەممووزی ٢٠١١، بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پێدرا لە هەمان زانکۆوە. لە ساڵی ١٩٨٠ لە لەندەن کاری پارێزەری دەکرد، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢ خۆی لە سەندیکای پارێزەرانی مالیزیا تۆمارکرد.[٢][٣]

ئامبیگا سرینیڤاسان لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Boo, Su-Lyn (12 June 2011). "Ambiga asks politicians to join Bersih rally". The Malaysian Insider. Archived from the original on 13 June 2011. Retrieved 13 June 2011. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Ambiga Sreenevasan". Retrieved 20 February 2014. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Ambiga to be conferred doctor of law by UK varsity". themalaysianinsider.com. Archived from the original on 22 July 2011. Retrieved 25 July 2011. ٢٢ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "State Department's 2009 International Women of Courage Awards". usembassy.gov. Archived from the original on 2016-03-17. Retrieved 2013-12-22.