ئافەرین

کەناڵێکی پەروەردەیی

ئافەرین (بە ئینگلیزی: Afarin Kids TV) کەناڵێکی کوردیی ئیسلامییە کە تایبەتە بە منداڵانی تەمەن ٢ بۆ ١٢ ساڵ.[١] کەناڵی ئافەرین لەلایەن کۆمپانیای ئافەرینەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠دا دەستی بە پەخشکردن کردووە. بنکەی سەرەکی ئافەرین لە شاری سلێمانییە و کەناڵەکەش کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرھەمی فێرکاری و پەروەردەیی خۆشی بەخش بە منداڵانی کورد.[٢]

کەناڵی ئافەرین
خۆشەویستی منداڵ

جێ متمانەی دایک و باوک

دەستپێک ١٠ شوباتی ٢٠٢٠
خاوەن کۆمپانیای ئافەرین
دروشم ئافەرین بۆ تۆ
وڵات  ھەرێمی کوردستان
زمان کوردیی ناوەندی
ناوچەی وەشان  ھەرێمی کوردستان،  ئەورووپا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ پێگەی ئافەرین
دەستکەوتن
Terrestrial
میکس میدیا چەناڵی 33
ئێچدی بۆکس
ئایستار میدیا چەناڵی 51
IPTV
کەناڵی 311
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی
https://afarin.tv/

ئامانج دەستکاری

کەناڵی ئافەرین ئامانجیەتی لە ڕێگەی بەرھەمی فێرکاری و پەروەردەیییەوە نەوەیەکی تەندروست و پڕ لە زانیاری پێ بگەیەنێت کە لێوانلێوبێت لە زانیارییەکانی قوتابخانە و دەرەوەی قوتابخانە، و توانای گفتوگۆ و تێکەڵبوونی ھەبێت لەگەڵ دەوروبەر و بە ڕێگەیەکی خۆشی بەخش و سەردەمیانە بابەتەکان دەگەیەنێت بە منداڵ و پەرە بە بەھرە و تواناکانیان دەدات.[٣]

ڕوانگە دەستکاری

  • گرنگیدان بەو کارتۆنانەی کە ئامانجدار و پەروەردەیین، ڕەوشت و بەھای باڵای بەرز و سەنگین بە منداڵ ئاشنا دەکەن. وەک (دەستپاکی، ڕاستگۆیی، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک و ھتد).
  • گرنگیدان بەزمانی کوردی و ھەوڵدان بۆ پاراستنی شوناس و بەھا و ڕەوشتی کوردی، بە جۆرێک زۆربەی زۆری کارتۆن و سروودەکانی ئافەرین بەزمانی شیرینی کوردیین.
  • فلتەرکردن و پێداچوونەوە بەتەواوی ئەو بەرھەم و کارتۆنانەی کە دەخرێنە سەر شاشە و لابردنی ھەر دیمەنێک کە نەشیاو و نەگونجاو بێت بۆ منداڵ و لەگەڵ ئایین و کولتووری خێزانی کوردی نەگونجێت.[٤]

دیجیتاڵ میدیا دەستکاری

دیجیتاڵ میدیای ئافەرین کە پێک دێت لە (ماڵپەڕ، ئەپڵیکەیشن، یوتیوب، فەیسبووک، تویتەر، ئینستاگرام، تێلێگرام، سناپچات، تیکتۆک) دابەش کراوە بەسەر دوو جۆردا، جۆرێکی تایبەتە بە بابەت و بەرهەمی منداڵان وەک (ئەپڵیکەیشن و یوتیوبی ئافەرین) کە تێیدا کارتۆن و گۆرانی و بابەتی نووسراوی کورت وەک هۆنراوە و کورتە چیرۆک و زانیارییەکان لە خۆ دەگرێت و ئاڕاستەی منداڵ دەکرێن. جۆری دووەم لە دیجیتاڵ میدیای ئافەرین چینی بە ئامانج گیراو تێیدا دایک و باوک و پەروەردەکارانە وەک (فەیسبووک و ئینستاگرام و تێلێگرامی ئافەرین) کە تێیدا بابەتی هۆشیاری و ڕۆشنبیری ئاڕاستەی دایک و باوک و پەروەردەکاران دەکرێت، لە چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵ و بنیاتنانی خێزانێکی تەندروست وریایان دەکاتەوە.[٥]

فریکوێنسی کەناڵی ئافەرین دەستکاری

کەناڵی ئافەرین لە سەر سیستەمی ناوخۆیی و دیجیتاڵی DTV و DVB-T لە سنووری ھەرێمی کوردستاندا پەخشی خۆی دەکات (ھەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دھۆک، ھەڵەبجە)، ھاوکات بە ئۆنلاین بە سیستەمی IPTV لە تەواوی جیھاندا پەخشی خۆی دەکات و کوردانی تاراوگە و دەرەوەی وڵات لەڕێی IPTV وە دەتوانن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئافەرین بن.

تەواوی ئامێرە ناوخۆیییەکانی (یونایتد میکس میدیا[٦]، ئێچدی بۆکس، ئایستار، فامیلی بۆکس، وەن بۆکس) لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا پەخشی ئافەرین بە گرتەی کوالێتی بەرز (HD) دەگوازنەوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

کەناڵی ئافەرین جیا لەوەی خاوەنی دەیان بەرھەمی فێرکاری، پەروەردەیی، خۆشی بەخشی تایبەت بە خۆیەتی، ھاوکات دۆبلاژی کوردی بۆ دەیان زنجیرە کارتۆن و ئەنیمەیشنی گرنگ و تایبەتی جیھانی کردووە، تاکوو منداڵانی کوردزمانیش بێبەش نەبن لەو زنجیرانە و ھاوشێوەی منداڵانی تر بە زمانی دایکیان بینەری ئەو زنجیرە کارتۆنانە ببن و لێیان بەھرەمەند و سوودمەند بن[٧]. لە گرنگترین بەرھەمەکانی ئافەرین:

کارتۆنی پەروەردەی ئیسلامی منداڵان دەستکاری

نزیکەی ٢٥٠ کاتژمێر (١٢٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی پەروەردەی ئیسلامی منداڵان، لەم جۆرە کارتۆنەدا منداڵ ئاشنا دەکرێت بە بنەما و بنچینەکانی ئایینی ئیسلام و باشە و خراپە و ھەندێک لە حەڵاڵ و حەرامی پی ئاشنا دەکرێت. ھەروەھا ئاشنا دەکرێت بە سەدان چیرۆک و وانە و پەندی قورئانی و ژیاننامەی پێغەمبەران و کەسایەتییەکانی نێو مێژووی ئیسلامی، وەک:

  • کارتۆنی نوسا و ڕاڕا
  • کارتۆنی عومەر و ھانا
  • زنجیرە کارتۆنی ژیانی پێغەمبەرانی خودا
  • زنجیرە کارتۆنی چیرۆکە قورئانییەکان
  • زنجیرە کارتۆنی پەند و شانازییەکان
  • کارتۆنی مەملەکەتی خورما
  • کارتۆنی چرا ڕۆشنەکان
  • کارتۆنی باخچەی نزا
  • کارتۆنی کتێب و ھاوڕێیان
  • کارتۆنی عومەر و براکانی
  • کارتۆنی گرووپی نوون
  • کارتۆنی ئایە و یوسف
  • کارتۆنی چرای چیرۆکەکان
  • کارتۆنی ئامۆژگارییەکانی ئەحمەد
  • کارتۆنی لەسەربان
  • کارتۆنی دونیای یوسف
  • کارتۆنی شادی و ئیمان
  • کارتۆنی پێغەمبەر بەمشێوەیە بوو
  • کارتۆنی گەشتێک بۆ بەھا باڵاکان

کارتۆنی فێرکاری و پەروەردەیی منداڵان دەستکاری

نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر (١٠٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی فێرکاری و پەروەردەیی پەند ئامێز گرنگ، وەک:

  • کارتۆنی گوندەکەی مانی پڵنگ
  • کارتۆنی ئیگێ و گاگا
  • کارتۆنی تیپی مشک
  • کارتۆنی نیلۆیا
  • کارتۆنی بارھەڵگرەکەی لیۆ
  • کارتۆنی ھۆپ ھۆپی کونەپەپوو
  • کارتۆنی ڕێوی ژیر
  • کارتۆنی کیسەڵی دانا و ھاوڕێکانی
  • کارتۆنی بەبەعی و بەبەعو
  • کارتۆنی ئانی و مانی
  • کارتۆنی بەدانایی
  • کارتۆنی بەمجۆرە باشترە
  • کارتۆنی پەندنامە
  • کارتۆنی شەکرستان
  • کارتۆنی وانە و پەند


کارتۆنی خۆشی بەخشی منداڵان دەستکاری

نزیکەی ٢٠٠ کاتژمێر (١٥٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی خۆشی بەخش و خەندەئامێز وەک:

  • کارتۆنی باڵە نایابەکان
  • کارتۆنی چڵکن و بۆگەن
  • کارتۆنی دونیای ڕۆزی
  • زنجیرە کارتۆنی توندەر
  • کارتۆنی مۆرفڵ

بڕگەی فێرکاری منداڵان دەستکاری

نزیکەی ٥٠ کاتژمێر (٢٠٠ ئەڵقە) بڕگەی فێرکاری تایبەت بە منداڵان کە لە ڕێی ئەم جۆرە بڕگانەوە منداڵ ئاشنا دەکرێت بە ھەندێک بڕگەی فێرکاری وانەکانی قوتابخانە و فێرکارییە سەرەتایییەکانی منداڵ بۆ تەمەنی باخچەی ساوایان، ھاوکات دەیان بڕگەی تر بۆ گەشەپێدان و بەھێزکردنی مێشک و ھزری منداڵ، وەک:

  • بڕگەی خوێندنی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی (پەرتووکی ئەلفبێی کوردی، پەرتوکی Sunrise-1)
  • بڕگەی بیرکاری ئافەرین
  • بڕگەی فەرھەنگی ئافەرین
  • بڕگەی زاد
  • بڕگەی لەگەڵ ئەنەس فێرببە
  • بڕگەی منداڵی زیرەک
  • بڕگەی باخچەی نزا
  • بڕگەی تۆپە توکنەکان
  • بڕگەی لەگەڵ لاری فێرببە
  • بڕگەی ژینگەکەم خۆشدەوێت
  • بڕگەی جوگرافیای ئافەرین
  • بڕگەی ناوەکان
  • بڕگەی جیاوازیەکان
  • بڕگەی چەند
  • بڕگەی ڕێگای دروست
  • بڕگەی پرسیاری ئەمڕۆ

سروود و گۆرانی منداڵان دەستکاری

نزیکەی ٣ کاتژمێر (١٠٠ تراک) گۆرانی و سروودی پەروەردەیی منداڵان بەزمانی کوردی، ئەم جۆرە سروودانە لەپاڵ ئەوەی خۆشی دەدەنە منداڵ فێری دەیان ئاکار و ڕەفتاری جوانییان دەکەن، ئافەرین بۆ دەوڵەمەدنکردنی ئەم بەشە ھەستاوە لەگەڵ چەندین میدیای گەورەی جیھانی بوارەکەدا ھاوبەشی کردووە و بەرھەم و ئەزموونەکانی ئەوانی گواستووەتەوە بۆ ناو میدیای کوردی و میدیای کوردی بواری منداڵانی پێ دەوڵەمەند و فراوان کردووە. لە گرنگترین کارە ھاوبەشەکانی ئافەرین بە کوردی کردنی بەرھەمەکانی چەناڵی مەرەح و کەڕامیش و کەرەزە، ھەروەھا کردنەوەی بەشی کوردی (چەناڵی یوتیوبی ھودھود)[٨] بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پیکسیتون.[٩] لە دیارترین گۆرانی و سروودەکانی ئافەرین بۆ منداڵان:

  • ماڵی سمۆرە خان [١٠] [١١]
  • ژیرە ژیرە
  • ھۆ مەڕەکانم
  • ئەلو پۆلیس

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وێنە، هەزاران خوێندكار تاقیكردنەوەی بەهای فەرموودەيان ئەنجامدا". تۆڕی میدیایی خەڵک. 2021-08-27. Retrieved 2022-02-09. ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  3. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  4. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  5. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  6. ^ کۆمپانیای میکس میدیا
  7. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  8. ^ یوتوبی مەڕەح کوردی
  9. ^ ماڵپەڕی پیکسیتون
  10. ^ ماڵپەڕی bmc
  11. ^ ماڵپەڕی chrka ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری