ئاسۆ ڕۆستەم (بە عەرەبی: اسو رستم‎ ; لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤)یاریزانێکی کوردی ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی عێراقییە و وەک ھێرشبەرێک لە ھەڵبژاردەی نیشتیمانی و یانەی تۆپی پێی شورتە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات[١] لەگەڵ یانەی تۆپی پێی نەورۆز لە وەرزی٢٠٢١–٢٠٢٢ دووەم گۆڵکاری خولی عێراق بوو.

پیشەی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئاسۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ عێراق بەرامبەر عومان لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئوردن ٢٠٢٢ ئەنجامدا.[٢]لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەب بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعودیە یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق تۆمار کرد بە ڕێگای لێدانی سەرلە خولەکی "٨٨ ".[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Player: Aso Rostam". Goalzz. Retrieved 23 September 2022.
  2. ^ "Iraq vs Oman". footballcritic. Retrieved 23 September 2022.
  3. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "خليجي 25: فوز ثمين للعراق على السعودية وعمان على اليمن | DW | 09.01.2023". DW.COM (بە عەرەبی). Retrieved 2023-01-09.