ئاسۆ عومەر سوارە

ئەکنەرێکی کورد بوو

ئاسۆ عومەر حاجی محەممەد قوربانی پێنجوێنی ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە یان وشیاری گەردەلوول (لەدایکبووی ١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سلێمانی[١]) زیندانی سیاسی، ئەکتەر، پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و ھەرێمی کوردستان بوو.[٢] لە چەندین فیلم و زنجیرە درامای کوردستان بەشداریی کردووە، لە زنجیرە درامای گەردەلوول رۆڵی سەرەکی ھەبووە و لەم رێگایەشەوە زیاتر لە نێو خەڵکی کورستان ناسراوە. ھەروەھا یەکێک لە پێشکەشکاری بەرنامەی "وێنەکانی دوێنێ" بوو لە کەناڵی کوردسات و تیایدا وێنە دێرینەکانی کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی پیشانی بینەرەکانی دەدا.[٣]

ئاسۆ عومەر سوارە
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
سلێمانی، عێراق
پیشەئەکتەر

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٤٦ بنەماڵەکەی لە پێنجوێنەوە کۆچ دەکەن بۆ سلێمانی. یەکەم کوڕى بنەماڵەکەى و دووەم منداڵى ئەو خێزانە بوو.[٤] پەیمانگای کارگێری لە بەغدا تەواو کردووە.[٥] یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ.[٦]

مردن دەستکاری

ئاسۆ عومەر سوارە لە ڕۆژی ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد، و تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکی میللی و فەرمیدا لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "چلەی ماتەمینی ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لەسلێمانی بەڕێوەچو". xendan.org. 2022-08-25.
  2. ^ "چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت". awene.com. 2022-08-24.
  3. ^ "ڤیدیۆ.. وەسیەتی ھونەرمەندی کۆچکردو (ئاسۆ عومەر سوارە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە". speemedia.com. 2022-08-24.
  4. ^ "باوکی ئاسۆ عومەر چۆن ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕەکەیی بیست؟". rudaw.net. 2022-08-25.
  5. ^ "ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە ماڵئاوایی کرد". gksat.tv. 2022-08-25.
  6. ^ "سلێمانی.. ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە کۆچی دوایی کرد". aa.com. 2022-08-25.
  7. ^ "ھۆکاری مردنی ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە‌ ئاشکرا بوو". bakrajo.com. 2022-08-25. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "ئاسۆ عومەر سوارە". manumedia.org. 2022-08-25.[بەستەری مردوو]