ئازەرمیدۆخت (بە فارسی نوێ:آزرمیدخت,) شاژنێکی سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو لە ئێران لە ٦٣٠ تا ٦٣١. کچی پاشا خەسرەوی دووەم بوو. وە دووەم شاژنی ئیمپراتۆرییەتەکە بوو; خوشکەکەی بۆران پێش ئەو، وە دوایش ئەویش فەرمانڕەوایەتی دەکات. ئازەرمیدۆخت دێتە سەر دەسەڵات لە ئێران دوای ئامۆزاکەی شاپوری یەکەمی شەھروراز کە لەسەر کار لادەبرێت لەلایەن پیروز خەسرەو، کە یارمەتی ئازەرمیدۆختی دا بێتە سەر تەخت، ھەرچۆنێک بێت ساڵێک دواتر لەلایەن ڕۆستەم فاروخزاد لەناو دەبردرێت و لەلایەن خوشکەکەی بۆرانەوە شوێنی دەگیریتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئازەرمیدوخت تێدایە. |