ئازادم بکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ئازادم بکە (بە فارسی:رهایم کن) زنجیرەیەکی ئێرانییە لە چەشنی، دراما، مێژووی، ڕۆمانسی لە دەرهێنانی شەهرام شاحوسێنی و نووسینی مەجید مەولایی، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە تۆڕی ئینتەرنێتی فیلمۆ نمایشکرا. هەر یەکە لە موحسین تەنابەندە و ھووتەن شەکیبا و هودا زەینول عابدین و بابەک کەریمی لە ئەکتەرانی ئەم زنجیرەیەن.
ئازادم بکە | |
---|---|
چەشن | دراما، مێژووی، ڕۆمانسی |
نووسەر | مەجید مەولایی |
دەرھێنەر | شەهرام شاحوسێنی |
ئەکتەران | موحسین تنباندە و ھووتەن شەکیبا و هودا زەینول عابدین و بابەک کەریمی |
Ending theme | تۆرەج شەعبانخانی - موحسن چاووشی |
ئاوازدانەر(ان) | بامداد ئەفشار |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئێران |
زمان | فارسی |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٨ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەر(ان) | مەجید مەولایی |
مۆنتاژ | عیماد خودابەخش |
وێنەگر | ئارەش ڕەمەزانی |
ماوەی پەخش | ٥٠ خوولەک |
پەخش | |
تۆڕ | فیلمۆ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧/٢/٢٠٢٣ – ١٦/٦/٢٠٢٣ |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
[www |
پەخشی زنجیرەکە لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٣ لە تۆڕی فیلمۆ دەستی پێکرد و لە ١٦ی ٦ی ٢٠٢٣ کۆتایی هات.
چیرۆک
دەستکاریزنجیرەکە چیرۆکی سێگۆشەی خۆشەویستی دەگێڕێتەوە کە چیرۆکەکەی لە ساڵانی ١٩٧١ی ئێرانی پەھلەوی ڕوودەدات.[١] حاتەم و هاتف دوو بران لە خێزانێکی بەناوبانگی گوندی سیاهرود، حاتەم کوڕی گەورەی خێزانەکەیە و ئەوینداری دایەنی منداڵەکەیەتی، لەگەڵ گەڕانەوەی برا بچووکەکەی بۆ گوندەکەیان، گیرۆدەی چیرۆکێکی ئەوینداری ئاڵۆز دەبن، مارال تێدەگات کە ژیانی یونسی برای لە مەترسیدایە. حاتەم لەکاتی یارمەتیدانی مەرالدا تێدەگات کە چیرۆکی براکەی پەیوەستە بە برا بچووکەکەی خۆیەوە بەناوی هاتف کە چەند ساڵێکە کۆچی کردووە بۆ تاران.[٢]
ئەکتەرەکان
دەستکاریئەکتەر | ڕۆڵ | وەسف[٣] |
---|---|---|
موحسین تەنابەندە | حاتەم نایب سورخی | برای هاتف و دەزگیرانی مەراڵ |
ھووتەن شەکیبا | هاتف نایب سەرخی | برای حاتەم و دەزگیرانی مەراڵ |
هودا زەینول عابدین | مەراڵ حەسارەکی | دەزگیرانی حاتەم و هاتف |
مەهدی حسەینی نیا | بەهرام | هاەسەری ئەفسانە |
بابەک کەریمی | نایب نایب سەرخی | باوکی حاتم و هاتف و ئەفسانە |
مونا ئەحمەدی | ئەفسانە نایب سەرخی | خوشکی حاتم و هاتف |
مائیده تەهماسبی | صاحب روسپیخانه | |
شەهرام قائیدی | مەنوچەهر | شۆفێری بەرهەڵگر |
رابیعه مەدنی | مادر مارال و یونس | |
ئازاده سەمدی | نەغمه | هاوسەری پێشووی حاتەم |
حەسەن مەعجونی | ناسر | هاوڕێی نایب خان |
یوسف تەیموری | یونس حەسارەکی | برای مەرال |
سام نوری | دانیال پەریزاد | گۆرانی بێژ |
محمد صادق میرمحمدی | ڕاما نایب سەرخی | کوڕی حاتەم و نەغمە |
پژواک ئیمانی | شاهین | کوڕی ناسر |
میوزیک
دەستکاریڕەخنە و دەستخۆشی
دەستکاری- ئاراش فەهیم لە ڕۆژنامەی کەیهان ڕەخنەی لە سستی زنجیرەکە و کارەکتەر و دیزاینی جلوبەرگ و مەیک ئەپی ڕوخساری ئەکتەرەکان گرت و بە تێکەڵکردنی زنجیرەی فارسی و زنجیرەی تورکی زانی.[٤]
- ئەحمەد محەمەد تەبریزی لە ماڵپەڕی دیجیکالاماگ ئەم زنجیرەیەی بە یەکێک لە باشترین زنجیرەکان وەسف کرد و ڕایگەیاند کە شەهرام شاحوسێنی "بەهرە و هونەری فیلمسازی خۆی دەرخستووە".[٥]
- ئاژانسی هەواڵی فارسی سەر بە سوپای پاسداران ڕەخنەی لەم زنجیرەیە گرت و بە "بەرەوپێشبردنی ناشایستەیی" وەسفی کرد و داوای کرد لە هەڵمەتێکدا ڕێگری لە پەخشکردنی بکرێت.[٧]
- مستەفا عەزیزی لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی فارسی ڕوانگەیەکی ئەرێنی بۆ ئەم زنجیرە هەبووە و نووسیویەتی: بەهەر حاڵ پێشنیار دەکەم بۆ ئەوانەی سەیری زنجیرە درامای ئێرانی دەکەن سەیری زنجیرەکە بکەن.[٨]
بەستەری دەرەکی
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «در حسرت عشق و رفاقت و برادری/ «رهایم کن» جنجالیترین سریال این چند وقت چگونه تبدیل به پرتماشاگرترین سریال نمایش خانگی شد؟». پایگاه خبری جماران (بە فارسی). ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ داڕێژە:یادکرد وب
- ^ «رها شده». web.archive.org. ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ محمدتبریزی، احمد (١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «7 نقطه قوت که سریال «رهایم کن» را جذاب و تماشایی کردهاند • دیجیکالا مگ». دیجیکالا مگ (بە فارسی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «بررسی ابعاد مختلف «رهایم کن» به بهانه پایان پخش این سریال | من باید می». فیلمنیوز (بە فارسی). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «سریال«رهایم کن»با ذهن مخاطب چه میکند؟ | خبرگزاری فارس». web.archive.org. ٧ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «فریاد سینمای ایران: «رهایم کن!»». ایندیپندنت فارسی (بە فارسی). ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)