ئاریستارخۆس بە Greek: Ἀρίσταρχος (نزیک ٣١٠ تا ٢٣٠ پ.ز) گەردوونناس و بیرکار یۆنانی بەناوبانگ لە یۆنانی کۆن بوو.

ئەو یەکەم زانای ناسراوە کە بڕوای بە کۆمەڵەی خۆر و خولانەوەی زەوی و ھەسارەکانی تر لە دەور خۆردا بوو. بیر و بۆچوونەکانی ئەو لەو کاتەدا بڕەوی نەبوو و دنیای زانیاری تا ماوەیەک دوای بیردۆزی ناوەندی بوونی زەوی و گەردوونناسیی بەتڵیمۆس کەوتبوو. ١٨٠٠ ساڵ دواتر نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس دیسان باسی ناوەندی بوونی خۆری کردەوە. ئاریستارخۆس لە ژێر کاریگەری فیلۆ لائۆسدا بوو بەڵام ھەسارەکانی بە شێوەیەکی درووست لە سەر بنەمای مەودای نێوان ئەوان و خۆر ڕیز کرد. ئەو لە یۆنانییەکانی لەدایک بووی دوڕگەی سامۆس بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری