ئاریجیت سینگ لەدایکبوونی ٢٥ی نیسانی ١٩٨٧. (بە بەنگالی: অরিজিৎ সিং)گۆرانیبێژی پلەی باکی هیندی و داڕێژەری میوزیکە. لەساڵی ٢٠٠٥ لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تایبەت بەگۆرانیوتن لەژێرناوی "Fame Gurukul" دەردەکەوێت و تاکۆتاییەکانی بەرنامەکەش هەنگاودەنێت بەڵام لەکۆتاییەکان شکست دەهێنێت، دواتر لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی "10 Ke 10 Le Gaye Dil" براوەی یەکەم دەبێت. لەساڵی ٢٠١١ لەفیلمی "Murder 2" یەکەم گۆرانی وەک گۆرانیبێژی پلەی باک لە بۆلیوود دەچڕێت، بەڵام ناوبانگی ئەو بۆ گۆرانی "Tum Hi Ho" دەگەڕێتەوە کاتێک لەساڵی ٢٠١٣ ئەو گۆرانییەی لەفیلمی "ashiqui 2" چڕی.

ئاریجیت سینگ

অরিজিৎ সিং (بەنگالی)
ئاریجیت لەفیستیڤاڵی گیما لەساڵی ٢٠١٥
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
پیشە
  • گۆرانیبێژی پلەی باک
  • میوزیک داڕێژەر
چالاکبوون٢٠١١ - ئێستا
ھاوسەرکۆیێل ڕۆی سینگ (ھاوسەرگیری ٢٠١٤)

سەرچاوە دەستکاری