ئارام قادر (ناوی تەواو: ئەییووب نیعمەت قادر) (لەدایکبووی ١٩٦٥ لە گەچێنە، ھەورامان) نووسەر و سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کورستانە.

ئارام قادر

لەدایکبوون١٩٦٥
نیشتەجێی کوردستان
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئەییووب نیعمەت قادر
پیشەسەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی
حیزبی سیاسیھاوپەیمانی نیشتمانی
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)٥
وێبگەhttps://www.aramqadir.net/

ژیان دەستکاری

ئارام قادر لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی گەچێنەی ناوچەی ھەورامانی باشووری کوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەست ھێناوە. ئارام قادر خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

ژیانی سیاسی دەستکاری

ئارام قادر زیاتر لە ٢٨ ساڵ بەرپرسی باڵا بووە لە حیزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی ئیسلامیی سیاسی.

لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە. لە بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. لە حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری. پاش دەستبەردانی بەرھەم ساڵح لە حیزبەکەی، ئارام قادر بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی.

چالاکیی مرۆیی و ڕۆشنبیری دەستکاری

ئارام قادر چەند ڕێکخراوەیەکی ناحکوومی دامەزراندووە لە بوارەکانی پێگەیاندنی گەنجانی سەرکردە و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بیری ڕۆشنبیری و خێرخوازی. وەک تۆڕی لیدەر بۆ پێگەیاندنی سەرکردە و پەیمانگای کوردی بۆ گفتوگۆ.

نووسەر و ڕۆژنامەنووسە، زیاتر لە ٢٥ کتێبی نووسیوە و وەری گێڕاونەتە سەر زمانی کوردی. لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە وتارەکانی بڵاوکراونەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەر دەرەکییەکان دەستکاری