لێتەربۆکسد

خزمەتگوزاریی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ فیلم
(لە Letterboxdەوە ڕەوانە کراوە)

لێتەربۆکسد (بە ئینگلیزی: Letterboxd) خزمەتگوزارییەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرھێڵە کە لەلایەن ماتیو بوچانان و کاڕل ڤۆن ڕاندۆوە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. وەک بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی خرایە بازاڕەوە کە گرنگی بە ھاوبەشکردنی بۆچوونەکان دەدات دەربارەی فیلم و خۆشەویستی بۆ فیلم، و لەلایەن تیمێکی بچووکەوە لە ئۆکلاند، نیوزلاند بەڕێوە دەبرێت. ماڵپەڕەکە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات سەلیقە و ئارەزوویان خۆیان لە فیلمدا ھاوبەش بکەن.[١] ئەندامان دەتوانن پێداچوونەوە یان بۆچوونەکانیان دەربارەی فیلمەکان بنووسن و باسی لێوە بکەن، ئەو فیلمانە دیاری بکەن کە لە ڕابردوودا بینیویانە، ڕێکەوتی بینینی فیلمەکان تۆمار بکەن، پێڕستی فیلمەکان دروست بکەن و فیلمە دڵخوازەکانیان پیشان بدەن، ھەروەھا بە سینەمادۆستانی تر ئاشنا ببن و لەگەڵیاندا پەیوەندی ببەستن. فیلمەکان دەتواندرێن ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت، زیاد بکرێن بۆ تۆماری یادنامەی ڕێکەوتێکی دیاریکراو، بخرێتە ناو پێڕسێکەوە، و بە وشەی سەرەکیی پەیوەندیدار تاگ بکرێن.

لێتەربۆکسد
چەشنی وێبگە
خزمەتگوزاریی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ فیلم
بەردەستە بەئینگلیزی
دروستکراو لەلایەنماتیو بوچانان
کاڕڵ ڤۆن ڕاندۆ
وێبگەletterboxd.com
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
بەکارھێنەران٩ ملیۆن
خستنەکارتشرینی یەکەمی ٢٠١١؛ ١٢ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١١-١٠)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

مێژوو دەستکاری

ماڵپەڕەکە لە بڕوکلین بێتا بڵاوکرایەوە.[٢] لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢دا، لە وەشانی بێتای تایبەتەوە بوو بە وەشانی بێتای گشتی،[٣][٤] لەگەڵ ھەموو پەڕەکاندا. سەرەتا بە ٢٣ فیلم دەستی پێکرد. ئەندامێتی تا ٨ی شوباتی ٢٠١٣ تەنھا لەڕێی بانگێشتنامەوە بوو، کاتێک بۆ بەکارھێنانی گشتی بەردەست خرا.[٥] ھەروەھا ماڵپەڕەکە پێکھاتەیەکی پلەبەندیی ناساند، لەگەڵ ھەردوو ئەندامێتی بێبەرامبەر و پارەییدا، کە ڕێگە بە دەستگەیشتن بە چەندین تایبەتمەندی دەدات لەوانە پەڕەکانی «ساڵ لە پێداچوونەوە»ی کەسی.[٦] لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، لێتەربۆکسد جۆرێکی نوێی ئەندامێتی بۆ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی فیلم ڕاگەیاند، لە فێستیڤاڵەکانەوە تا شانۆکانی ئاڕتھاوس تا پۆدکاستەکان، بۆ بەشداریکردن بە ئامرازگەلێک کە گونجاوتر بوون لە پڕۆفایلی بنەڕەتیی تاکەکەسی.[٧]

ژمارەی بەکارھێنەران لە چاو ساڵی پێشوو دوو ھێندە زیادی کردووە بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا.[٨] لە وتارێکدا بۆ دە ڕینگەر، ڕەخنەگری فیلم سکۆت تۆبایەس لێتەربۆکسدی بە «سەلامەتترین شوێن بۆ گفتوگۆی فیلم کە ھەبێت» ناوبرد بەھۆی کۆمەڵگا و مۆدێلی و گفتوگۆی لە ناوەڕاستی پەتای کۆڤید-١٩دا.[٩]

فیلمی ١٠٠ ملیۆنەمین لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٧دا وەک بیندراو نیشانە کرا، شەش ساڵ دوای نمایشکردنی فیلمەکە. ھەتا ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (2022-07-20)، ئەندامان زیاتر لە یەک ملیار فیلمیان وەک بیندراو نیشانە کردووە.[١٠] ڕاپرسییەکی ناوخۆیی، کە لە کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، دەری خستووە کە ٩ ملیۆن بەکارھێنەر ھەبوون کە لە سینەماڕەوی گشتی باشتر بوون لە سەیرکردنی فیلمدا لە ھەموو بوارەکاندا (لە سەردانی سینەما، تا کڕینی بلوڕەی و دی ڤی دی).[١١]

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

ھەموو کەسێک دەتوانێت ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە بخوێنێتەوە. ھەژمارێک پێویستە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە دەیانەوێت بەشداری بکەن. ھەموو ئەندامان دەتوانن ھەڵسەنگاندن بۆ فیلمەکان بکەن، پێداچوونەوەیان بۆ بکەن، و بە وشەی سەرەکیی پەیوەندیدار تاگیان بکەن. ھەروەھا دەتوانن پێڕستی ئەو فیلمانە بەڕێوە ببەن کە سەیریان کردووە یان دەیانەوێت سەیری بکەن، و لەگەڵ ئەندامانی تردا پەیوەندی ببەستن. دەتوانرێت پێڕستەکان بکرێنە گشتی یان تایبەت بۆ بەکارھێنەر. ھەڵسەنگاندنەکان سیستەمی پێنج ئەستێرە پەیڕەو دەکەن، نیوە ئەستێرەش ڕێگەپێدراوە. مۆدێلی شوێنکەوتن ڕێگە بە ئەندامان دەدات کە شوێنی ئەندامانی تر بکەون و نوێکاریی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەندامانی تری ماڵپەڕەکە ببینن.

لێتەربۆکسد وەک بەرنامەی مۆبایل بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.[١٢][١٣]

دراوەی فیلم دەستکاری

ھەموو مێتاداتا پەیوەستەکان بە فیلم کە لە ماڵپەڕەکەدا بەکاردەھێندرێن لەلایەن بنکەدراوەی فیلم (تی ئێم دی بی)ەوە دابین دەکرێن کە بنکەدراوەیەکی سەرچاوە کراوەیە.[١٤] لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩دا، ماڵپەڕەکە ھاوبەشیی لەگەڵ جەست واچ کرد بۆ پیشاندانی بژاردەی بینینی فیلمەکان بە شێوەی سەرھێڵ.[١٥] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا، سایتەکە ھاوبەشیی لەگەڵ نانۆکراود کرد بۆ پیشاندانی «ژێرچەشنەکان» و پێشنیارەکانی فیلمی ھاوشێوە بۆ بەکارھێنەران.[١٦][١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Frequent questions". letterboxd.com.
  2. ^ "Brooklyn Beta 2011". brooklynbeta.org.
  3. ^ "Letterboxd: Social website for film fans launches - latimes.com". 28 April 2012. Archived from the original on 28 April 2012. Retrieved 16 October 2018.
  4. ^ "What on earth is Letterboxd?". Den of Geek. Retrieved 17 October 2018.
  5. ^ "Letterboxd, the social network for movie buffs, goes freemium and finally opens to everyone". The Next Web. 8 February 2013. Retrieved 19 January 2016.
  6. ^ "Pro". Letterboxd News. 8 February 2013.
  7. ^ "Office Space". Letterboxd News. 17 September 2020. Retrieved 5 June 2021.
  8. ^ Marsh, Calum (13 January 2021). "Is Letterboxd Becoming a Blockbuster?". The New York Times. ISSN 0362-4331. Retrieved 1 March 2021.
  9. ^ Tobias, Scott (18 September 2020). "The Future of Film Talk Is on Letterboxd". The Ringer. Retrieved 19 October 2020.
  10. ^ "There are now one billion films watched on Letterboxd". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 19 July 2022.
  11. ^ Lambert, Harper (May 26, 2023). "Letterboxd Unboxed: How a Grassroots Social Network Is Revolutionizing Film Fandom". TheWrap. Retrieved June 5, 2023.
  12. ^ "Letterboxd launches its movie social network on the iPhone". TechCrunch. Retrieved 16 October 2018.
  13. ^ "Letterboxd News". Letterboxd News. 30 August 2017. Retrieved 17 October 2018.
  14. ^ Cole, Samantha (17 August 2021). "Letterboxd Welcomes Porn Reviews". Vice.com. Retrieved 21 September 2022.
  15. ^ Stuart, Gwynedd (8 November 2019). "How Letterboxd Is Trying to Get an Edge Over Other Movie Apps". Los Angeles Magazine. Retrieved 10 November 2019.
  16. ^ March, Roderic (1 March 2022). "Nanocrowd and Letterboxd Help You Find Movies and Series You'll Love to Watch". Nanocrowd. Retrieved 28 October 2022.
  17. ^ Gracewood, Gemma (15 March 2022). "Film Feelings: using 'nanogenres' to find similar films". Letterboxd. Retrieved 28 October 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری