پۆدکاست (بە ئینگلیزی: Podcast) شێواز یان ڕێگایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی، کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات دایبەزێنن یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی گوێی لێبگرن. بەشێوەیەکی گشتی، لە پۆدکاستەکان قسەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەکرێت بەتایبەت لەو باسانەی کە لە ڕۆژگاری کاتی پۆدکاستەکە ڕوودەدەن.

گوێگرتن لە پۆدکاستی «سێریەل» لەڕێگای مۆبایلەوە.

زۆرێک لە پۆدکاستەکان خاوەن بەستەر یان وێبگەی تایبەت بەخۆیانن کە زانیاری دەربارەی ئەڵقەکان دەنووسن، لەگەڵ کورتەیەک لەسەر ژیانی میوان و پێشکەشکارەکان، ھەروەھا شوێنی پێشنیار ناردن و دانانی بۆچوون بۆ گوێگران دەکەنەوە.

تێچوو و کڕینی پۆدکاستەکان کەمە، زۆربەی پۆدکاستەکانیش بەخۆڕایی بەردەست دەکرێن، بەشێک لە پۆدکاستەکان بەپارەن. لەھەمان کاتدا، دەشێت لە ناوەڕۆکی پۆدکاستەکان ناوەڕۆکی پڕووپاگەندەی بازرگانی و ڕێکلام بوونی ھەبێت، ئەمەش بۆ سوودوەرگرتنێکی ماددییە بۆ گرووپی پۆدکاستەکە.

پاڵنەری جۆراوجۆر لەپشت هاندانی خەڵک هەیە تاکوو پۆکاست بکەن. بەرهەمهێنەری پۆدکاست، کە زۆربەی کات خودی پێشکەشکارەکەیە، لەوانەیە بیەوێت زانیاری، بۆچوون و هەستە تایبەتییەکانی خۆی لەڕێگای پۆدکاستەوە دەرببڕێت، ئەمەش لەپێناو گەیشتنی بە خەڵکێکی زۆر و درووستکردنی کاریگەری.

ناو دەستکاری

وشەی پۆدکاست لە ئەنجامی لێکدانی هەر دوو وشەی ئایپۆد و وەشاندن (برۆدکاست) درووستبووە.[١] وشەی پۆدکاست (Podcasting) بۆیەکەمینجار لەلایەن ڕۆژنامەنووسی گاردیان و ستونووسی بی بی سی، بێن هامەرسلی پێشنیارکرا.[٢] ئەمەش ئەوکاتەبوو کە ناوبراو وتارێکی لە شووباتی ٢٠٠٤ لە گاردیان بڵاوکردەوە.[٣] لەسەرەتادا پۆدکاست بۆ خوێندنەوەی دەنگی بلۆگ و نووسراوەکانی وێب بەکاردەهات.[٤] دواتر کۆمپانیای ئەپڵ لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥، بەرنامەی پۆدکاستی بۆ ئایپۆد و ئایتونز زیادکرد.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Definition of podcast in English". OxfordDictionaries.com. Archived from the original on 28ی Mayی 2019. Retrieved November 15, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Hammersley, Ben (February 12, 2004). "Why online radio is booming". The Guardian. Retrieved November 16, 2017.
  3. ^ "The man who accidentally invented the word 'podcast', Radio 4 in Four - BBC Radio 4". BBC. Retrieved 2016-12-12.
  4. ^ "ipodder-dev : Message: How to handle getting past episodes?". Yahoo Groups. Archived from the original on 2013-04-13. ١٣ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Apple brings podcasts into iTunes". BBC News. June 28, 2005. Retrieved November 15, 2017.