یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا
یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا (WAFF ; بە عەرەبی: إتحاد غرب آسيا لكرة القدم)، لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە، یەکێتییەکی ناوچەیییە بۆ تۆپی پێ بۆ گەلانی ڕۆژاوای ئاسیا، بەشێکە لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا.[٢]لە ١٢ کۆمەڵەی وڵاتانی ئەم ناوچەیە پێکھاتووە. ئەم یەکێتییە پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا ڕێکدەخات.[٣] ھەندێک لە نەتەوەکانی دەرەوەی ناوچەکە ناوبەناو بانگھێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا، وەک کازاخستان و قیرغیزستان لە ساڵی ٢٠٠٠ و تایلەند لە ساڵی ٢٠٢٣. ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا بریتین لە ئێران و عێراق و ئوردن و لوبنان و فەلەستین و سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٩ سێ کۆمەڵەی دیکە پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەکەوە کرد: قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و یەمەن. چوار نەتەوەی دیکەی ڕۆژاوای ئاسیا: بەحرەین، کوێت، عومان و عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندییان پێوە کرد[٤]
دروستبوون | ١٥ی ئایاری ٢٠٠١[١] |
---|---|
جۆر | ڕێکخراوی وەرزشی |
ئۆفیسی سەرەکی | عەممان، ئوردن |
ئەندامانhip | 12 member associations |
سەرۆک | شازادە عەلی کوڕی حسێن |
وێبگە | the-waff.com (بە ئینگلیزی) |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Chapter 1". Archived from the original on October 4, 2011. Retrieved October 1, 2010. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "West Asian Football Federation | LinkedIn". jo.linkedin.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
- ^ "West Asian Championship". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-06.
- ^ "WAFF Articles and Definitions". The-waff.com. Retrieved 2016-02-26. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- وێبگەی فەرمی (بە ئینگلیزی)
- وێبگەی فەرمی (بە عەرەبی)