یۆھانا سیگودارۆوتیر

یۆھانا سیگودارۆوتیر (Jóhanna Sigurðardóttir؛ لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی شوباتی ٢٠٠٩ بۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ بوو بە ٢٤ەمین سەرۆک وەزیرانی ئایسلەند. یۆھانا لە دوو خولدا وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو، لە سەرەتا لەماوەی ٨ی تەممووزی ١٩٨٧ تاوەکوو ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لەو پۆستەدا بوو، جاری دووەمیش لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٧ تاوەکوو ١ی شوباتی ٢٠٠٩. ئەو یەکەم ھاوڕەگەزخوازی ئاشکرایە لە جیھان و یەکەم ژنیشە لە ئایسلەند پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت. لە ساڵی ٢٠٠٩، ناوی یۆھانا لە لیستی ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ھات.[١]

یۆھانا سیگودارۆوتیر
بە ئیسلەندی: Jóhanna Sigurðardóttir
لەدایکبوون (١٩٤٢-١٠-٠٤) ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
ڕێکیاڤیک، ئایسلەند
Patronym or matronym for this personSigurðardóttir
ھاوسەرJónína Leósdóttir
پیشەسیاسەتوان، flight attendant
پەروەردەCommercial College of Iceland
ئەندامی حیزبیSocial Democratic Alliance، Social Democratic Party، National Awakening
ئارەزووی سێکسیھاوڕەگەزخوازی، لێزبیەن
وێبگەhttp://www.althingi.is/johanna/

لە ساڵی ١٩٩٤، لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ سەرۆکایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئایسلەند سەرکەوتوو نەبوو، لەو دەمە درووشمی کاتی من ھاتووە! ("Minn tími mun koma!") دەربڕی، کە بووە دەربڕینێکی بەناوبانگ لە ئایسلەند.[٢][٣]

یۆھانا ماوەیەک ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئایسلەند.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The 100 Most Powerful Women". Forbes. 19 August 2009. Retrieved 23 March 2019.
  2. ^ Popham, Peter (29 January 2009). "World gets its first gay leader". The Independent. London, UK. Archived from the original on 11 October 2011. Retrieved 23 March 2019.
  3. ^ Gunnarsson, Valur (30 January 2009). "Profile: Johanna Sigurdardottir". The Guardian. London, UK. Archived from the original on 5 September 2013. Retrieved 23 March 2019.
  4. ^ "Iceland's PM, its first female premier, says to quit politics". Reuters. 27 September 2012. Archived from the original on 13 October 2012. Retrieved 13 October 2012. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری