یوونس مەحموود خەلاف (بە بە عەرەبی: يونس محمود خلف‎؛ لەدایکبووی ٣ی شوباتی ١٩٨٣) یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی عێراقە کە وەک هێرشبەر بۆ تیمی تۆپی پێی نیشتیمانی عێراق یاری کردووە و لە ئێستادا جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقە.[١][٢][٣] یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی عێراق، یوونس بۆ ماوەی دە ساڵ بەدوای یەکدا کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق بووە و یەکێک بووە لە ئایکۆنەکانی تۆپی پێی ئاسیا.[٤][٥] هەروەها بۆ چەندین یانە یاری کردووە، لەوانە تیپەکانی عێراق، ئیمارات، قەتەر و عەرەبستانی سعودیە، سێ پێڵاوی زێڕینی بردەوە لە قەتەر و چەندین ڕیکۆرد شکاندووە.

یوونس مەحموود
ئەزموونی گەنجی
1997–1999 Kahrabaa Al-Dibis
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
1999–2001 Kirkuk (24)
2001–2003 Al-Talaba (26)
2003–2004 Al-Wahda (0)
2004–2006 Al-Khor 49 (39)
2006–2011 Al-Gharafa 95 (72)
2008Al-Arabi (loan) 6 (2)
2011–2013 Al-Wakrah 33 (16)
2013 Al-Sadd 7 (2)
2013 Al-Ahli 6 (3)
2015 Erbil 0 (0)
2015–2016 Al-Talaba 19 (3)
سەرجەم (187)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
2001–2002 Iraq U19 8 (4)
2002–2004 Iraq U23 33 (21)
2014 Iraq Asian Games (OA) 6 (4)
2002–2016 Iraq 148 (57)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

یەکەم گۆڵی نێونەتەوەیی فەرمی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٢ بوو لە پاڵەوانییەتی ڕۆژاوای ئاسیا بوو کاتێک گۆڵی یەکسانکردنەوەی لە خولەکی ٨٩ بەرامەبەر هەڵبژاردەی ئەردەن تۆمارکرد، کە دواتر لە کاتی زیادکراودا عێراق یارییەکەی بردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە هەمان پاڵەوانییەتی بوونە پاڵەوان، دوای ساڵێک واتە ٢٠٠٧ کرایە کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق.. لە ساڵی ٢٠٠٧، مەحمود باشترین دەستکەوتی خۆی بەدەستهێنا، کە ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە بردنەوەی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، یوونس لە یاری کۆتاییدا تاکە گۆڵی یارییەکەی لە سعودیە تۆمارکرد. جگە لەوانەش یوونس بووە گۆڵکاری جامەکە و خەڵاتی لاپچینی زێڕینی پێدرا. دواتر لەو ساڵەدا، لە ڕیزبەندی ٢٩ی خەڵاتی باڵۆندۆر ناوی هات.

ئەو بەردەوام بوو لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی تا ساڵی ٢٠١٦، ئەو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جامی کیشوەرەکان بەشداریکرد. یوونس زۆرترین یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە بەراورد بە هەر یاریزانێکی دیکە، هەروەها سێیەم گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی عێراقە.[٦] ئەو تاکە یاریزانی ئاسیایە، کە لە چوار پاڵەوانییەتی جیاوازی جامەکە گۆڵ بکات ئەوەش لە جامەکانی ٢٠٠٤، ٢٠٠٧، ٢٠١١، و ٢٠١٥ بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "FIFA Official Website - Younis Mahmoud Profile". Archived from the original on 13 September 2015. Retrieved 30 August 2016. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "AFC Cup 2015". Retrieved 28 May 2015.
  3. ^ "AFC Cup 2015". Retrieved 28 May 2015.
  4. ^ "Asian Icons: Younis Mahmoud (Iraq)". Retrieved 29 January 2018.
  5. ^ "Younis Mahmoud – What next for Iraq's beleaguered captain? Hassanin Mubarak". 7 March 2016. Retrieved 10 July 2016.
  6. ^ "Iraq - Record International Players". Retrieved 10 July 2016.