یوولیا تیمۆشێنکۆ (بە ئوکراینی: Юлія Тимошенко؛ لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئۆکراینیە. ئەو سەرۆک‌وەزیرانی پێشووی ئۆکراین، و سەرۆکی پارتی نیشتمانە. تیمۆشێنکۆ لە شۆڕشی نارنجیی خەڵکی ئوکراین دا یەکێک بوو لە ناڕازییان لە ئاکامی ھەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆمار، و یەکێک بوو لە ھاوڕێیانی ڤیکتۆر یووشێچنکۆ-سەرۆکی پارتی نەیارای دەوڵەت. دژبەران ھەمیشە یووشێچنکۆ و تیمۆشێنکۆ تاوانبار دەکەن بە نزیکبوونەوەی زۆر لە ئەمەریکا.[١]

یوولیا تیمۆشێنکۆ - Юлія Тимошенко

لەدایکبوون٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠
نەتەوەئوکراینی
کارسەرۆک‌وەزیرانی پێشووی ئۆکراین
وادەلە ٢٤ جانیەوەری ھەتا ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٠٥ وە ھەروەھا لە ١٨ی دێسەمبەری ٢٠٠٧ ھەتا ٤ی مارسی ٢٠١٠
حیزبی سیاسیبلۆکی یوولیا تیمۆشێنکۆی، پارتی سەرزەمینی باوکیی یەکێتیی ھەموو ئوکراینا
مناڵ(ەکان)یووجێنیا
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

تیمۆشێنکۆ لە ٢٤ جانیەوەری ھەتا ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٠٥ وە ھەروەھا لە ١٨ دێسەمبەری ٢٠٠٧ ھەتا ٤ مارس ٢٠١٠ سەرۆک‌وەزیرانی ئۆکراین بوو. تیمۆشێنکۆ لە ٤ی مارسی ٢٠١٠ دەستی لە کار کێشایەوە. ئەو سەرۆکی پارتی "سەرزەمینی باوکیی" یەکێتی ھەموو ئۆکراین و بلۆکی یوولیا تیمۆشێنکۆیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ویکیپیدیای ئینگلیسی (٦ مارس ٢٠١٠)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری