یووسف گۆران
یووسف گۆران (ناوی تەواو: یووسف سەمەد لوتفوڵڵا) (لەدایکبووی ١٩٦٨ لە کەرکووک) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بوو لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات سەرۆکی یەکەی یاسا و ڕامیاریی کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیییە.
لە ٢٠١٠ بووەتە بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکاریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[١]
بڕوانامەکان دەستکاری
- ١٩٨٦ - یەکەمی قۆناغی دواناوەندی لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک.
- ١٩٩٠ - بەکالۆریۆس لە یاسا، زانکۆی بەغدا.
- ٢٠٠٧ - ماستەر لە یاسا، زانکۆی کۆیە.
- ٢٠١٠ - دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت. ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ ئەیلوول ٢٠١٦.