یووسف گۆران
(لە یووسف سەمەد لوتفوڵڵاەوە ڕەوانە کراوە)
یووسف گۆران (ناوی تەواو: یووسف سەمەد لوتفوڵڵا) (لەدایکبووی ١٩٦٨ لە کەرکووک) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بوو لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات سەرۆکی یەکەی یاسا و ڕامیاریی کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیییە.
لە ٢٠١٠ بووەتە بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکاریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[١]
بڕوانامەکان
دەستکاری- ١٩٨٦ - یەکەمی قۆناغی دواناوەندی لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک.
- ١٩٩٠ - بەکالۆریۆس لە یاسا، زانکۆی بەغدا.
- ٢٠٠٧ - ماستەر لە یاسا، زانکۆی کۆیە.
- ٢٠١٠ - دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت». ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)