یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئوکراینای بۆ دیاریکرا. تێیدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان. و یەکەم هەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بهێنێت دوای بردنەوی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١-٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤-٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم هەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن.
بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.
ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی ئیسپانیا و ئیتاڵیا
دەستکاریپێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ٣٠ جار بەیەکگەیشتوون و تێیدا ئیتاڵیا ١٠ جار و ئیسپانیا ٨ جار براوە بووە و ١٢ جاریش بەرامبەربوون
بەرەو یاری کۆیایی
دەستکاریئیسپانیا | قۆناغ | ئیتاڵیا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی کۆمەڵەکان | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئیتاڵیا | ١-١ | یاری یەکەم | ئیسپانیا | ١-١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
Republic of Ireland | ٤-٠ | یاری دووەم | کرواتیا | ١-١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
کرواتیا | ١-٠ | یاری سێیەم | Republic of Ireland | ٢-٠ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ڕیزبەندی کۆتایی |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
فەڕەنسا | ٢–٠ | چارەگی کۆتایی | ئینگلتەرا | ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
پورتوگال | ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.) | نیوەی کۆتایی | ئەڵمانیا | ٢-١ |
پێش یاریکردن
دەستکارییاریگا
دەستکاریدوای بینی یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئوکراینا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ وەکو یاریگای دوا یاری پاڵەوانیەتیەکە دیاریکرا و گەورەترین یاریگای نێو ٨ یاریگاکەی پاڵەوانیەتیەکەیە.
تۆپی یاری
دەستکاریتۆپی یاری بریتییە لەتۆپی ئەدیداس تانگۆ ١٢ یە کە تۆپی فەرمی پاڵەوانیەتیەکەیە.
ناوبژیوان
دەستکاری- ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا (پورتوگال).
- یاریدەرانی ناوبژیوان: بێرتینۆ میراندا ، ریکاردۆ سانتۆس (پورتوگال).
- یاریدەرانی ناوبژیوانی زیادکراو: جۆرجی سۆزا ، دوارتی گۆمێس (پورتوگال).
- ناوبژیوانی چوارەم: جونەیت شاکر (تورکیا).
- ناوبژیوانی زیادکراو: بەهادین دوڕان (تورکیا).
ئاهەنگی داخستن
دەستکاریپێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاهەنگی داخستنی پاڵەوانیەتی یۆرۆی ٢٠١٢ دەستی پێکرا و تێیدا ٦٠٠ سەماکەر بەشداربوون و تێیدا ڕاپەری ئەڵمانیا ئۆشیانا بەوتنی مارشی فەرمی یۆرۆی ٢٠١٢ بەشداری کرد.
ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی
دەستکاریلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا جەزیرەی وەرزشی و لە شانشینی یەکگرتوودا بی بی سی و ئای تی ڤی و لە ئەمەریکا ئی ئێس پی ئێن و لە کەنەدا تی ئێس ئێن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی یاری کۆتاییان کرد.
یاری کۆتایی
دەستکاری١ی تەممووزی ٢٠١٢
٢١:٤٥ (کوردستان) یاری کۆتایی |
ئیسپانیا | ٤ - ٠ | ئیتاڵیا |
---|---|---|
|
پوختە
دەستکاریلە یاریگای ئۆڵۆمپیی شاری کیێڤی بایتەختی ئوکراینا و بەناوبژیوانی پێدرۆ پرۆینکای پورتوگالی لەکاتژمێر ٢١:٤٥ بەکاتی کوردستان یاری کۆتایی لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی پێکرد. لە هێرشێکی ئیسپانیادا لەخولەکی ١٤ داڤید سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و لە خولەکی ٤١ جۆردی ئەلبا دووەم گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و گێمی یەکەمی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.
بەدەستپێکردنی گێمی ڕاهێنەران هەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاتر هێرشی کرد و دوای ئەنجامدانی هەر سێ گۆڕانکارییەکی ئیتاڵیا و گۆڕینی ریکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و دانانی تیاگۆ مۆتا لەجێگای، بەڵام پاش ٥ خولەک یاریکردنی مۆتا تووشی پێکان هات یاریگای بەجێهێشت و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٦٢ بەدواوە بە ١٠ یاریزان یاری دەکرد. لەدوای ٩ خولەک لەهاتنەنێو یاریگا و لە ٨٤مین خولەکی یاریدا فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەدەستهێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کرد بۆ هەڵبژاردەکەی. لەدوای تەنها خولەکێک لەهاتنەنێو یاریگاوەلە ڕێگەی تۆرێسەوە خوان ماتا لەخولەکی ٨٨ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ئیسپانیای لەبەدەستهێنانی جامەکە دڵنیاکردەوە.
پێکهاتە و شێوازی یاریکردن
دەستکاری
|
|
باشترین یاریزان
دەستکاری- ئەندرێس ئینێستا (ئیسپانیا).
ئامارەکان
دەستکاریزانیاری | ئیسپانیا | ئیتاڵیا |
---|---|---|
گۆڵی تۆمارکراو | ٤ | ٠ |
کۆی تۆپەھاوێژراوەکان | ١٤ | ١١ |
تۆپەھاوێژراوە کاریگەرەکان | ٩ | ٦ |
کۆنترۆڵکردنی تۆپ | ٥٢% | ٤٨% |
لێدانی گۆشە | ٣ | ٣ |
ھەڵەی گیراو | ١٧ | ١٠ |
دزەکردن | ٣ | ٣ |
ئاگادارکردنەوەکان | ١ | ١ |
دەرکردن | ٠ | ٠ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ تێدایە. |