یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣

یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣ دەبێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٣ ، کە وەرزی ٦٨ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپایە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە ڕێکخرا و ٣١ەمین وەرزە لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا . لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لە تورکیا لە نێوان یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئەنجام درا. مانچستەر سیتی یارییەکەی بە ئەنجامی ١-٠ بردەوە و یەکەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە، بەم شێوەیەش هەرسێ نازناوی جام و خول و نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بەدەستهێنا.مانچستەر سیتی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠٢٣-٢٤, هەروەها مافی یاریکردن لەگەڵ براوەی خولی یۆرۆپا لیگی ٢٠٢٢-٢٣ لە جامی سوپەری ٢٠٢٣ بەدەستدەهێنێت.

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢-٢٠٢٣
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتتورکیا
دابەشکاریی کارگێڕیئەستەمبوڵ
جێAtatürk Olympic Stadium
لە پێشیاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
لە دوای2024 UEFA Champions League Final
کاتی ڕوودان١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەردەم2022-2023 one-year-period
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی، ئینتەر میلان
براوەیانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
ناوبژیوانSzymon Marciniak
تۆمارکردنی گۆڵەکانڕۆدری
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/match/2037765--man-city-vs-inter/


سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەری دەرەکی

دەستکاری