یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٤-١٩٧٥ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیستەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٧٥ لەیاریگای پارک دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و لیدز یوناتید ئەنجامدرا. [١][٢] بایرن میونشن لە دووەم یاری کۆتاییدا دەرکەوت؛ لە وەرزی پێشوودا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، لە یاری دووبارەدا دوای ئەوەی یاریی یەکەم بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات ، بە ئەنجامی 4-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییان بردەوە. لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی لیدز بگاتە قۆناغی کۆتایی جامەکە. لە خولەکی ٧١دا فرانز ڕۆس گۆڵێکی بۆ بایرن تۆمارکرد و دوای دە خولەک گێرد مۆلەر پێشکەوتنەکەی درێژکردەوە، لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٢–٠ بەسەر لیدز یوناتیدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.ئەمە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو کە بایرن لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستی هێنا[٣]، هەرچەندە نەیتوانی نازناوی بۆندسلیگا بپارێزێت و لە پلەی دەیەمی یارییەکەدا کۆتایی هات . ئاژاوەگێڕییەکانی هاندەرانی لیدز لە کاتی یارییەکەدا بووە هۆی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپا قەدەغە بکات، هەرچەندە بە تانەدان ئەمە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە.[٤][٥] [٦] [٧] ئەم قەدەغەکردنە هەرگیز جێبەجێ نەکرا بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەکە لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کە ڕێگری لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا کرد تا ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠.
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٤-١٩٧٥ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | Parc des Princes |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦ |
کاتی ڕوودان | ٢٨ی ئایاری ١٩٧٥ |
یانە بەشداربووەکان | Leeds United F.C.، یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن |
براوە | یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن |
ناوبژیوان | Michel Kitabdjian |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «About: 1975 European Cup Final». dbpedia.org. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Clear Proof That Leeds Were Robbed in the 1975 European Cup Final Against Bayern – by Rob Atkinson». Life, Leeds United, the Universe & Everything (بە ئینگلیزی). ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «European Cup & Champions League History 1955-2022». www.europeancuphistory.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «A gift beyond the grave - Shevchenko's vow and victory». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2023-12-27 ھێنراوە.
- ^ Season 1974-75, European Cup History.com
- ^ «England told: more rioting and you're out». The Guardian. 19 June 2000. لە 24 March 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Uniteds Euro Showdown | Unlucky Paris match for Leeds». BBC News. لە 24 March 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
بەستەری دەرەکی
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥ تێدایە. |
- وەرز لە ماڵپەڕی یوفا
- ئەنجامی جامی ئەوروپا لە یاری Rec. وەرزش. دامەزراوەی ئاماری تۆپی پێ
- مێژووی جامی ئەوروپا ساڵی ١٩٧٥