یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٣-١٩٧٤ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە نۆزدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٧٤ لەیاریگای شا باودوینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لە نێوان بایرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەڕێوەچوو . ئەمە یەکەمجار بوو لە مێژووی هەردوو یانەی بایرن و ئەتلەتیکۆ بەشداری یاری کۆتایی جامی ئەورووپا بکەن. [١][٢]کاتی ئاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و یارییەکە چووە کاتی زۆرکراو، لە خوولەکی ١١٤ لویس ئاراگۆنێس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد بەڵام دواتر لە خولەکی ١٢٠ یاریزان جۆرج شوارزنبێ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە ،بەهۆی ئەوەی ئەوکات سیستەمی دووبارەکردنەوەی یاری پەیڕەودەکرا لە کاتی یەکسان بوون، بۆیە دوو ڕۆژ دواتر دووبارە یارییەکە ئەنجامدرا. [٣] ئەمە تاکە یاری کۆتاییی جامی ئەوروپا/خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە دووبارە یارییەکانی ئەنجام درابێتەوە. [٣]لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. [٤] [٥] [٦]

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٣-١٩٧٤
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیسپانیا
جێKing Baudouin Stadium
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣
لە دواییاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥
کاتی ڕوودان١٥ی ئایاری ١٩٧٤
یانە بەشداربووەکانئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن
براوەیانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن
ناوبژیوانAlfred Delcourt


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Warrier، Rahul (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «How the 1974 European Cup final set Bayern Munich and Atlético Madrid on different paths for decades». These Football Times (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ MartinConnolly (٢٧ی نیسانی ٢٠١٦). «How the 1974 European Cup Final shaped the history of Bayern and Atletico». Into the Calderon (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «HOW THE 1974 EUROPEAN CUP FINAL SET BAYERN MUNICH AND ATLÉTICO MADRID ON DIFFERENT PATHS FOR DECADES». These Football Times. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Atlético's previous European Cup final». UEFA.com. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ «Seconds from ecstasy: the night Atlético Madrid threw away European glory». Guardian. ٢١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ^ run، On this day in 1974, Bayern won their first ever European cup to begin a trophy-laden. «This Day in Sport - Bayern's European Coronati». beIN SPORTS (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەری دەرەکی

دەستکاری