یاریی سیخوڕی
یاریی سیخوڕی (بە ئینگلیزی: Spy Game) فیلمێکی سیخوڕیی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٠١ بەرهەم هێنراوە و لەلایەن تۆنی سکۆتەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، و هەردوو ئەکتەری بەناوبانگ براد پیت و ڕۆبێرت ڕێدفۆرد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
Spy Game | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلم | |
دەرھێنەر | تۆنی سکۆت |
بەرھەمھێنەر | Douglas Wick Marc Abraham |
شانۆنامە | Michael Frost Beckner David Arata |
چیرۆک | Michael Frost Beckner |
ئەکتەران | ڕۆبێرت ڕێدفۆرد براد پیت |
مۆسیقا | Harry Gregson-Williams |
وێنەگری سینەمایی | Dan Mindel |
مۆنتاژ | Christian Wagner |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٢٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١١٥ ملیۆن دۆلار[١] |
داھات | ١٤٣ ملیۆن دۆلار |
چیرۆکدەستکاری
سیخوڕێکی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەک لەنێو زیندانێکی چینیدا، لە دوا ساتەکانی ئەو کارەدا قۆڵبەست دەکرێت و بڕیاریشە لە دوای ڕۆژێک لە سێدارە بدرێت. دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی پێی دەزانێت و دەیانەوێت بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک نێچیرێک بەکاری بێنن. بەڵام ئەو کەسەی کە (بیشۆپ)ی بە دەزگای هەواڵگری ناساند، لەو کارە ناڕازییە و بڕیاری ئەوە دەدات ڕزگاری بکات.
ژێدەرەکاندەستکاری
- https://en.wikipedia.org/wiki/Spy_Game
- کتێبی: فەرهەنگی سینەما، ئامادەکردنی: ئەبوبەکر کاروانی، لاپەڕە: ٢٥٧.
- ^ "Spy Game (2001)". Box Office Mojo. Retrieved December 20, 2009.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |