تۆپی پێ
تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی: Association football) وەرزشێکە کە لە نێوان دوو یانە بەڕێوەدەچێت، هەریەکەیان لە ١١ یاریزان پێکدێن. یاریزانان بە بەکارهێنانی پێیەکانیان تۆپەکە لە ناو یاریگادا دەجوڵێنن. ئامانجی یاییەکە ئەوەیە گۆڵی زیاتر لە تیپی بەرامبەر بکرێت بە بردنی تۆپەکە بۆ تۆڕی گۆڵی بەرامبەر. یارییەکان بریتین لە دوو گێمی ٤٥ خوولەکی، و بە گشتی ٩٠ خوولەک دەخایەنن. زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن خەڵک لە سەروو ٢٠٠ وڵات وەرزشەکە ئەنجام دەدەن. تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە جیهاندا.
بەرزترین بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی | فیفا |
---|---|
نازناو (کان) | دووگۆڵی، فوتباڵ، یارییە جیھانییەکە |
یەکەم یاری | ناوەڕاستی سەدەی (١٩)، بەریتانیا |
تایبەتمەندییەکان | |
بەرکەوتن | بەڵێ |
ڕەگەزی تێکەڵا | نێر و مێ (بە پێشبڕکێی جیاواز) |
پۆلێن کردن | وەرزشی تیپ، وەرزشی تۆپ |
کەرەستە | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن | یاریگای تۆپی پێ |
ئۆڵمپی | بەشێک لە پرۆگرامی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین لە ساڵی (١٩٠٠) بۆ (١٩٢٨) لە ساڵی (١٩٣٦) گەڕاوەتەوە بۆ پرۆگرامی یاریە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین تا ئێستا. |
تۆپی پێ بە پێی چەند یاسایەک هەڵدەسەنگێنرێت، ئەو یاسایانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣، و لەوەتەی ١٨٨٦ لەلایەن ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ پارێزراون. چێوەی تۆپی پێ ٦٨–٧٠ سەنتیمەترە. دوو تیپەکە ڕکابەری دەکەن تا گۆڵ لە یانەی بەرامبەر تۆماربکەن. لە کاتی یاریکردندا، یاریزان بە گشتی قاچیان بەکاردێنن، بەڵام دەتوانن هەر ئەندامێکی جەستە بۆ کۆنترۆڵکردن و شووتکردنی تۆپەکە بەکاربێنن، جگە لە شان و دەستیان. تەنیا گۆڵپارێزان ڕێگەیان پێدەدرێت دەست و شانیان بەکاربێنن، ئەمەیش تەنیا لە ناوچەی لێدانی سزا. ئەو تیپەی کە گۆڵی زیاتر تۆماربکات دەبێتە براوەی یارییەکە. لەوانەیە لە کاتی یاریدا، گۆڵێک لەبەر چەند هۆکارێک ڕەتبکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی گۆڵەکە ئۆفساید بووبێت یاخوود فاوڵێک ڕوویدابێت. ئەگەر دوو یانەکە یەکسان بوون لە ژمارەی گۆڵی تۆمارکراودا، یارییەکە بە یەکسانی کۆتاییدێ، ئەگەر فۆرماتی یارییەکە جیاواز بوو دەکریت بچێتە کاتی زیادکراو یانیش لێدانی یەکلاکەرەوە.[١]
تۆپی پێ لەلایەن ڕێکخراوی فیفا سەرپەرشتی دەکرێت. فیفا ٦ کۆمەڵەی کیشوەری لەخۆدەگرێت؛ ئەی ئێف سی، سی ئەی ئێف، کۆنکاکاف، کۆنمیبۆڵ، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا، و یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا. لەو کۆمەڵانەدا، کۆنمیبۆڵ کۆنترینیانە و دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩١٦ دەگەڕێتەوە. دامەزراوە نەتەوەییەکان (وەک یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا و یەکێتیی تۆپی پیی ژاپۆن) تۆپی پێ لە وڵاتی خۆیان بە شێوەی پیشەگەری و ئاسایی بەڕێودەبەن، لەگەڵ ئەوەش پاڵاوتنی تۆپی پێ دادەڕێژن. ئاست بەرزترین پاڵاوتنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ جامی جیهانیی فیفا و جامی جیهانیی تۆپی پێی ئافرەتانە. جامی جیهانیی پیاوان لە ڕووی بینەرەوە زیادترە لە یارییەکانی ئۆلمپیک، و پڕبینەرترین پاڵاوتنی وەرزشییە لە جیهاندا.[٢] دوو بەناوبانگترین پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئەورووپا بریتین لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای ئافرەتان. لەوەتەی ٢٠٠٩، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای پیاوان پڕبینەرترین ڕووداوی وەرزشییە کە ساڵانە ئەنجام بدرێت.[٣]
مێژوو
دەستکارییاریکردن بە تۆپ بە قاچ چەند جارێک لە چین سەریهەڵداوە، و لە چەند کەلتوورێکی جیاوازدا. یاریی چینی سوجو (بە مانای لێدان لە تۆپ دێت)، لە تۆپی پێی هاوچەرخ نزیک دەردەکەوێت.[٤] سوجو کۆنترین وەشانی تۆپی پێیە کە پشت بە سەرچاوە ببەستێت.[٥] یاریزانی سوجو ڕێگەیان پێدەدرا لە کاتی یاریدا هەریەک لە ئەندامەکانی جەستە بەکاربێنن، جگە لە دەستەکانیان. ئەنجامی یارییەکە لێدانی تۆپ بوو بۆناو تۆڕی گۆڵی بەرامبەر. لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ھاندا، کۆمەڵێک یاسا بۆ یاری سوجو داڕێژران.[٦] ڕێگای ئاوریشم لەو کاتە یارمەتیدەر بوو بۆ بەربڵاوکردن و گواستنەوەی سوجو لە شوێنی جیاوازدا. یارییەکە بە تایبەت لە ئیمپراتۆرییەتی تانگ ناوبانگێکی زۆری هەبوو، و لەو کاتە تۆپ کێشی کەمکرایەوە و لەو کێشە قوڕسەی هەیبوو کرایە تۆپێکی سووکتر.[٧] سوجو دەروازەیەک بوو بۆ سەرهەڵدانی چەند یاریێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لەوانە کیماری لە ژاپۆن و چەک-گوک لە کۆریا.[٨][٩] کیماری مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاسوکا لە ساڵی ٦٠٠ دەگەڕێتەوە. یارییەکە وەک ئاهەنگێک سەیر دەکرا، وەک لە یاریێکی ڕکابەری. یارییەکە پێکهاتبوو لە تۆپێک کە لە پێستی ئاژەڵ درووستدەکرا، ناوی تۆپەکە ماری بوو.[١٠] لە باکووری ئەمریکا یاریێکی تۆپێن هەبوو کە بە ناوی پاسوکواکۆهۆواگ بوو، و بە گشتی لەلایەن خەڵکە ئەلگۆنکییەکان دەکرا. یارییەکە وەک "هاوشێوەی تۆپی پێی ئەورووپای ئەو کاتە" وەسفکراوە.[١١]
کاتی یارییەکان
دەستکارییاساکان
دەستکاریتا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ ھەن کە لەلایەن IFAB[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]ـەوە داڕێژراون.
یاسا بنەڕەتییەکان
دەستکاری- نابێ یاریزان لە کاتی ھۆشیاربوون دەست لە تۆپەکە بدات (واتە بەئەقەست بێ)، تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بە دەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا.
- پاڵنان بە یاریزانی بەرامبەر دەبێتە ھەڵە (فاول) و سزا دەدرێت
- سزای یارییەکە لە دوو کارت پێک دێت. دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور و یاریزان دەچێتە دەرەوە. ناوبژیوانی یارییەکە لە کاتی ھەر ڕووداوێک بۆی ھەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە.
- ئەگەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە، ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر «یان تیپەکەی تر».
- لەکاتی گۆڵ تۆمارکردن تۆپەکە لە ناوەندی یاریگا دەدرێتەوە بە تیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی ناوبژیوان یاری دەست پێ دەکاتەوە.
- لە کاتی فیکەلێدانی ناوبژیوان دەبێت سەرجەم یاریزانانی بەرامبەر ھۆشدار بن. گەر وا نەبێت، دەبێت ناوبژیوان یاری ڕاگرێت. بە ھەمان شێوە دەبێت ناوبژیوانەکانی یاریگا و دەرەوەی ھێڵیش ئاگاداری ئەم کردارە بن.
- نابێ یاریزانان ناڕەزایی و تانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان بگرن لەنێو یاریگادا؛ بەپێچەوانەوە، ناوبژیوان بۆی ھەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزایان بدات.
- نابێ یاریزان ھیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە ھۆی برینداربوون یان ئازاردانی یاریزانانی تیپی بەرامبەر.
- لەکۆتایی یاری، ناوبژیوان فیکەی کۆتاییھاتنی یاری لێ دەدات و، ھیچ ڕووداوێک دوای ئەمە ھەژمار ناکرێت، بەڵام ناوبژیوان، بەھەر ھۆکارێک بێت، دەتوانێت کارت بدات بە یاریزانەکان.
- لە ئێستادا لە ناوەڕاستی یاریگا لە کاتی سەنتەرشکاندن دەبێت تەنھا یەک یاریزان سەنتەر بشکێنێت.
- ئەم یاسایانە بۆ یاریگای ١١ یاریزانی و ٦ یاریزانی بەکاردێت
- لە ئەگەری وتنی وشەی نەشیاو لەلایەن دەستەی ڕاھێنەران و یاریزانان، ناوبژیوانی سەرھێڵ (لیژنە) سەرپشکە لە ئاگادارکردنەوەی ناوبژیوان.
- گۆڵپارێز ناتونێت لەدەرەوەی ناوچەی سزا تۆپ بەدست بگرێت.
ناوبژیوان
دەستکارییاریی تۆپی پێ بەشێوەیەکی گشتی لە ٤ ناوبژیوان پێک دێت.[١٣][١٤]
یانە
دەستکارییانە یاخووت تیپ پێکدێت لە:
- سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاھێنەر - یاریدەدەری ڕاھێنەر - وەرگێڕ - پزیشک
یاریزانان
دەستکاریلە یاریی تۆپی پێدا ١١ یاریزان لە ھێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر یاری دەکەن. تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە لە شوێنی دیاریکراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت. لە یاریی فەرمیدا ھەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات. یاریگای تاتان لە ٦ یاریزان پێک دێت: گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر. گۆڵپارێز دەبێت بە ھەڵدانی تۆپ بۆ دەرەوەی ھێڵەکەی پاس بدات بە ھاوتیمەکانی.
ھەڵەی یاریزان
دەستکاریھەڵەکرن لە یاریی تۆپی پێ زۆرن لەوانە:
- گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
- لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
- نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی پێ دەدرێت.
- ڕەخنەگرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
- ھەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن
سزای ھەڵە
دەستکاریئەگەر یاریزانێک ھەڵە بکات لە یاریی تۆپی پێدا، ئەگەری ئەوەی ھەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەرد یان سووری بدرێتێ.
- ئەگەر یاریزانێک دوو کارتی زەردی وەرگرت، یەکسەر ئەم کارتە دەبێتە سوور و دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا.
- ئەگەر یاریزانێک یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە—بەھەر ھەڵەیەک بێت— دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا.
یاریگای تۆپی پێ
دەستکاری- درێژیی یاریگای نێودەوڵەتی ١٢٠ مەترە، بەڵام دەتوانرێت تا ٩٠ م کەم بکرێتەوە. پانیی یاریگا دەتوانرێت لەنێوان ٩٠–٤٥ م بێت.
- پانیی گۆڵ زۆرتر لە ٧مەتر و بەرزیشی زۆرتر لە ٢ مەترە.
- دووریی گۆڵ لە ھێڵی لێدانی سزا ١٨ یاردەیە.
گرنگترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریlaws51-52
نەدراوە - ^ «2002 FIFA World Cup TV Coverage». FIFA. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Champions League final tops Super Bowl for TV market». BBC Sport. British Broadcasting Corporation. 31 January 2010. لە 12 January 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 25 February 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Sports». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریfifa.com
نەدراوە - ^ Murray، Scott (2010). Football For Dummies. John Wiley & Sons. pp. 33–. ISBN 978-0-470-66440-7. لە 20 April 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 20 April 2021 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Chinese Ju and World Football». Advances in Social Science, Education and Humanities Research. 120: 276–281. 2018.
- ^ «History of Football – The Origins». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Managing Football: An International Perspective. London: Routledge. 2010. p. 458. ISBN 978-1-136-43763-2. لە 20 November 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 May 2018 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «History of Football, Part 2: The Aztec and The Oriental Version of the Game». Bleacher Report. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Roberts، Mike (13 April 2011). «Little Brothers of War Ball games in Pre-Colombian North America». The same old game: the true story of the ancient origins of football. Barcelona. ISBN 978-1-4610-9319-0. OCLC 1022073321. لە 12 February 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 6 January 2021 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا http://wiki.answers.com/Q/How_long_is_a_football_match
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Referee_(association_football[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
- ^ http://worldsoccer.about.com/od/soccer101/a/Soccer101_Refs.htm ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆپی پێ تێدایە. |