کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا یەکێکە لە شەش کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی تۆپی پێ. کۆنفیدراسیۆنەکە لە ١٣ ئەندام پێکهاتووە، ١١ لەو ئەندامانە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا هەیە، و دووەکەی دیکە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا نییە. کۆمەڵەکە سەرپەرشتی یارییەکانی ئۆقیانووسیا دەکەن، و یارمەتی ساز دەکەن بۆ ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەکە بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی فیفا.
ناوبڕ | OFC |
---|---|
دروستبوون | ١٩٦٦ |
جۆر | ڕێکخراوی وەرزشی |
ئۆفیسی سەرەکی | ئۆکلاند، نیوزیلاند |
دەڤەری خزمەت | ئۆقیانووس |
ئەندامان | ١٣ ئەندام (١١ ئەندام کە پەیوەندی تەواویان هەیە) |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی |
لامبێرت مالتۆک | |
جێگری سەرۆک | تیێری ئاریۆتیما کاپی ناتۆ جۆن لۆرد ڤیهالا |
سکرتێری گشتی | فرانک کاستیلۆ |
ڕێکخراوی دایک | فیفا |
وێبگە | oceaniafootball.com |
لە نیسانی ٢٠١٨ تاوەکوو ئێستا، لامبێرت مالتۆک سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. جێگری سەرۆک بریتین لە تیێری ئاریۆتیما، کاپی ناتۆ جۆن، لۆرد ڤیهالا، و فرانک کاستیلۆ وەک سکرتێری گشتی کار دەکات.[١] بارەگای گشتی دەکەوێتە ئۆکلاند، نیوزیلاند.
مێژوو
دەستکاریڕێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە،[٢] ئەمەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا و نیوزیلاند بۆ چەند جارێک شکستیان هێنا لە بوونە ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا. دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵەکە بریتیبوون لە:[٣]
- ڕێکخراوی تۆپی پێی ئوسترالیا
- تۆپی پێی نیوزیلاند
- یەکێتیی تۆپی پێی فیجی
- یەکێتیی تۆپی پێی پاپوا گینێی نوێ
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Oceania Football Confederation – OFC Home». Oceania Football Confederation. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Sh - Ofc». Sportshistory.club. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ A Dictionary of Sports Studies (بە ئینگلیزی). ISBN 019921381X.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا تێدایە. |