یادپەیکەر کەشتیوانان
مۆنۆمێنتی ئاسمانی مۆنۆمێنتی یادکردنەوەی مەشق و ڕاهێنانی کەشتیوانانی ئەپۆلۆ لە باکووری ئایسلەنددا لە ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٦٧، دەکەوێتە دەرەوەی مۆزەخانەی گەڕان لە شاری هوساڤیک، و ناوی ٣٢ کەشتیوانی ئەپۆلۆ لەخۆدەگرێت کە ڕەوانەی ئایسلەندا کراون بۆ مەشق و ڕاهێنان لە بواری جیۆلۆجی بۆ مانگی سەرنشین ئەرکەکان. دواتر چواردە لەو کەشتیوانە ڕاهێنراوانە بەرەو مانگ فڕین و حەوت لەوانە کاری جیۆلۆجییان لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامدا.
مۆنۆمێنتەکە ناوی ئەو کەشتیوانانە و ئاڵای ئەمریکا و ئایسلەندا و نیشانەی بەرنامەی ئەپۆلۆ لەخۆدەگرێت و دوو گڵۆبی پۆڵا لە سەرووی دوو ستوونی بازاڵتەوە نیشان دەدات کە نوێنەرایەتی زەوی و مانگ دەکەن.
ئەم شوێنەوارە یادپەیکەرە لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٥ لەلایەن نەوەکانی کەشتیوانی ئەپۆلۆ ١١ نیل ئارمسترۆنگ پەردەی لەسەر لادرا.[١] [٢]
ڕاهێنراوانی جیۆلۆجی ئەپۆلۆ
دەستکاریئەو ٣٢ کەشتیوانە ئاسمانییەی ئەپۆلۆ کە لەسەر یادپەیکەرەکە ناویان هاتووە بریتین لە:
- ویلیام ئەندێرس
- نیل ئارمسترانگ
- چارڵز باسێت
- ئالان بین
- ڤانس دی براند
- جیراڵد پی.کار
- یوجین سێرنان
- ڕۆجەر بی.چافی
- واڵتەر کانینگهام
- چارڵز دوک
- دۆن ئێف ئایزل
- جۆزێف ئینگل
- ڕۆناڵد ئیڤانس
- ئۆین گاریۆت
- ئێدوارد گیبسۆن
- فرێد هایس
- جۆزێف پی.کێروین
- دۆن ل.لیند
- جاک ڕ.لۆسما
- کێن ماتینگلی
- بروس مەککاندلێس
- کورت میشێل
- ئێدگار میچڵ
- ویلیام پۆگ
- ستوارت ڕۆزا
- هاریسۆن شمیت
- ڕوسیل شوایکارت
- دەیڤید سکۆت
- جۆن ل.سویگەرت
- پاوڵ ج.وایتز
- کلیفتۆن ویلیامز
- ئەلفڕێد وۆردن
حەوت لە فێرخوازان لەکاتی سەر مانگدا بوون توێژینەوەی جیۆلۆجی و کۆکردنەوەی نمونەیان ئەنجامداوە ئەوانیش: ئارمسترۆنگ، بین، سێرنان، دوک، میچڵ، شمیت و سکۆت.
حەوت کەسی دیکەش بەرەو مانگ چوون بەڵام نەنیشتنەوە تەنها لە خوولگەی مانگدا بوون و گەرانەوە زەوی ئەوانیش: ئەندەرز، ئیڤانس، هایس، ماتینگلی، ڕۆزا، سویگێرت و وۆردن.