ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان (٢٠٢٤)

Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان (٢٠٢٤)

→ ٢٠١٨ ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-07) ٢٠٣١
Registered٦،٤٧٨،٨٤٠ (increase ٢١٫٤٩٪)
Turnout٧٦،٧٣٪ (increase ٢٫٤٩)

سەرۆک کۆمار before election

ئیلھام عەلیێڤ
پارتی ئازەربایجانی نوێ

Elected سەرۆک کۆمار

ئیلھام عەلیێڤ
پارتی ئازەربایجانی نوێ

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئازەربایجان لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.[١] ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە پۆستەکەی بەدەستەوەیە، بۆ پێنجەمین خولی لەسەریەک بە زیاتر لە ٩٢٪ی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە زاھید ئورووج، بەربژێری دووەمی بردەوە کە تەنیا توانی ٢٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت.[٢]

لە سەرەتادا پلان وابوو ھەڵبژاردن لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا بەڕێوەبچێت، بەڵام عەلیێڤ داوای کرد لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، ئەوەش دوای ھێرشی ئازەربایجان بۆ سەر ناگۆرنۆ-قەرەباغ. ئەم ھێرشە بووە ھۆی ڕووخاندنی کۆماری ئارتساخ کە دەوڵەتێکی ئەرمەنیی جیا لە دەسەڵاتی ئازەربایجان و نزیک لە دەسەڵاتی ئەرمەنستان بوو. ئازەربایجان کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی جێناکۆکی ناگۆرنۆ-قەرەباغی بەدەستھێنا.[٣][٤] بەھۆی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئازەربایجان، ھەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی نافەرمی بە «ھەڵبژاردنی سەرکەوتن» (بە ئازەربایجانی: Zəfər seçkisi) ناسراوە.[٥][٦] ئەمە سێیەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە مێژووی ئازەربایجاندا و یەکەمین ھەڵبژاردنە کە لە وەرزی زستاندا ئەنجام بدرێت.[٧]

ھەڵبژاردنەکە لە چوارچێوەیەکی تاکڕەوانەدا ئەنجام دەدرێت کە ئۆپۆزسیۆن و میدیای سەربەخۆ لە ئازەربایجان سەرکوت دەکرێن.[٨] دوو پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن، موساوات و بەرەی گەل، ڕایان گەیاند کە ھیچ کاندیدایەکی بۆ ھەڵبژاردنەکە ناخەنە ڕوو و داوایان لە دەنگدەران کرد لە ماڵەوە بمێننەوە، ئەوەش وەکوو ئاماژەدان بە سروشتی نادیموکراسی ھەڵبژاردنەکە.[٩][١٠] جگە لەوەش چەند کاندیدایەک پێشتر سەرسامی گشتیی خۆیان بۆ عەلیێڤ دەربڕیبوو، کە بووە ھۆی ئامادەنەبوونی ڕکابەرانی ئۆپۆزسیۆن لە نێوان سەرکوتکردنی میدیا سەربەخۆکان و ڕۆژنامەنووساندا.[١١][١٢][١٣][١٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Azerbaijan to hold snap presidential election in early February, shortly before Russia's vote». AP News (بە ئینگلیزی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Teslova، Elena (٨ی شوباتی ٢٠٢٤). «President Ilham Aliyev reelected after winning 92% votes in Azerbaijan's election». www.aa.com.tr. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Azerbaijan's Aliyev calls snap presidential elections for February». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Azerbaijan To Hold Snap Presidential Poll On February 7». RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). 2023-12-07. لە ڕەسەنەکە لە 8 December 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-12-08 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Məmmədov، Səlim (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Növbədənkənar seçkilər əsl Zəfər seçkisi olacaq». demokrat.az (بە ئازەربایجانی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «"Növbədənkənar seçkiləri Zəfər seçkiləri adlandırmaq olar" - Arzu Nağıyev». sfera.az (بە ئازەربایجانی). ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Həmidoğlu، Qəzənfər (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Qışda ilk prezident seçkisi... no problem!». modern.az (بە ئازەربایجانی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Azerbaijan To Hold Snap Presidential Poll On February 7». RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 8 December 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 December 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Opposition parties reject Azerbaijan's snap election call as undemocratic». Reuters. 2023.
  10. ^ «Azerbaijan's top opposition parties to continue election boycott streak». Eurasianet. 2023. لە ڕەسەنەکە لە 1 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «Azerbaijan's Aliyev appears headed to a landslide win in election called after retaking Karabakh». AP News (بە ئینگلیزی). ٧ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «Azerbaijan election: President Ilham Aliyev wins fifth term». dw.com (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ Sultanova، Aida (٨ی شوباتی ٢٠٢٤). «European monitors says Azerbaijan's election took place in a restrictive environment». AP News (بە ئینگلیزی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  14. ^ Pegg، David (2024-02-01). «Azerbaijan accused of crackdown on journalists in run-up to election». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە ڕەسەنەکە لە 11 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-02-13 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)