ھەپی بەیاز فیلمێکی کۆمێدی-ئەکشنی کوردییە، لە دەرھێنانی دیاکۆ موقتەدیری؛ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو بووەتەوە.

ھەپی بەیاز
Hepi Beyaz
دەرھێنەردیاکۆ موقتەدیری
چەشنی فیلمکۆمێدی، ئەکشن
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٢١
ماوەی فیلم١٠٨ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

چیرۆک دەستکاری

فیلمەکە بەسەرھاتی سێ ھاوڕێ دەگەڕێتەوە کە ئەقڵسووکییەکەیان ڕووداوی سەیروسەمەرەی بەدواوەیە.[١]

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ھەساو ئەمیر: فرمێسک
  • ئەلوەن عەلی: نەسرین
  • ئانا ئارام: دلێر
  • ڕۆزان کارزان: سەرگوڵ
  • دژوار لوقمان: ئاکام
  • شەونم محەممەد: حەوتسەد
  • کەیوان سەلاحەدین: دانا
  • سەرخێڵ کەریم: سەعە
  • بەرزان عەلی: حەمە
  • میران محەممەد: ئارام
  • ژیار کازم: ئەبووبەکر
  • مستەفا بەکر

نمایشکردن دەستکاری

ھەپی بەیاز لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە شاری کەرکووک پیشان درا؛ داو بە دوای ئەوە، لە ڕۆژەکانی دوای جەژن لە ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، ڕانیە، چەمچەماڵ و دەربەندیخان نمایش کرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Movie - Hepi BeyaZ - 2021 Cast, Video, Trailer, photos, Reviews, Showtimes (بە ئینگلیزی)
  2. ^ "نمایشی فیلمی ھەپی بەیاز لە ھەولێر ١١: KurdMaxShow". kurdmaxshow.tv (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)