ھەنگەوانەکە (فیلم)
ھەنگەوانەکە (بە ئینگلیزی: The Beekeeper) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دەرھێنانی دەیڤید ئایر و لە نووسینی کورت ویمەر. لەم فیلمەدا جەیسن ستەیتم، ئیمی ڕاڤەر-لامپمان، جاش ھاچرسن، بۆبی نادری، فیلیسیا ڕەشاد، جێما ڕیدگرەڤ و جێرمی جۆن ئایرۆنز ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. کاتێک خاوەن خانوویەک کە دڵخۆشە، خۆی دەکوژێت دوای ئەوەی پارەی ڕێکخراوە خێرخوازییەکەی لەدەستدا بەھۆی فێڵێکی ئینتەنێتەوە، ئادەم کلای کە کارمەندی پێشووی «ھەنگەوانە» دەست دەکات بە ھەڵمەتێکی دڕندانە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بەرپرسیارەکانی ئەم خۆکوشتنە. لە ئەمریکا لەلایەن ستۆدیۆی ئەمازۆن ئێم جی ئێم لەژێر ناوی مێترۆ-گۆلدوین-مایر لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی بۆ ئەرێنی وەرگرت و داھاتی ١٤٣٫٨ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە.
ھەنگەوانەکە | |
دەرھێنەر | دەسڤد ئایەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | بیڵ بلۆک جەیسن ستەیتم |
نووسین | کەرت ویمەر |
وێنەگری سینەمایی | گابرێڵ بیرستەین |
دەستکاری | جۆفری ئۆبراین |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | مێترۆ-گۆلدوین-مایر ستۆدیۆکانی ئەمازۆن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ماوەی فیلم | ١٠٥ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٤٣٬٨ ملیۆن دۆلار |
کورتە
دەستکاریھەڵمەتی دڕندانەی پیاوێک بۆ تۆڵەکردنەوە دەبێت بە پرسێکی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی ئاشکرا دەبێت کە بریکارێکی پێشووی ڕێکخراوێکی بەھێز و نھێنییە کە بە «ھەنگەوانان» ناسراوە
ڕۆڵەکان
دەستکاری- جەیسن ستەیتم وەک ئادەم کلەی
- ئیمی ڕاڤەر-لامپمان وەک بریکاری ڤێرۆنا پارکەر
- بۆبی نادری وەک بریکاری مات وایلی
- جاش ھاچرسن وەک دێریک دانفۆرس
- جێرمی جۆن ئایرۆنز وەک واڵاس وێستویڵد
- دەیڤید ویتس وەک میکی گارنت
- مایکل ئیپ وەک پێتیس
- تایلۆر جەیمس وەک لازارۆس
بەرھەمھێنان
دەستکاریلە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە جەیسن ستەیتم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت، ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەریش خزمەت دەکات. دەیڤید ئایر لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ واژووی لەسەر دەرھێنانی کرد.[١] وێنەگرتنی سەرەکی لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە بەڕیتانیا دەستی پێکرد. لە مانگی تشرینی یەکەمدا، ستاتام دیمەنەکانی لە ھۆڵی تایرینگھام لە شاری تایرینگھام وێنەگرتووە. وێنەگرتن لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆتایی ھات.[٢]
بڵاوکردنەوە
دەستکاریکۆمپانیای میترۆ گۆڵدڤین-مایەر (MGM) لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ مافی دابەشکردنی فیلمەکەی لە ئەمریکا بەدەستھێنا، لە شوباتی ٢٠٢٣ کۆمپانیای سکای سینەما مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی لە بەڕیتانیا بەدەستھێنا.[٣] لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤ لەلایەن ستۆدیۆی ئەمازۆن ئێم جی ئێمەوە بڵاوکرایەوە. ستۆدیۆکانی ئەمازۆن ئێم جی ئێم لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ فیلمی ھەنگەوانەکەی لەسەر VOD و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بڵاوکردەوە. تا ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، فیلمی ھەنگەوانەکە لە ئەمریکا و کەنەدا ٦٠٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە ناوچەکانی دیکەشدا ٨٣٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ١٤٣٫٨ ملیۆن دۆلارە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ D'Alessandro، Alexander (٢٧ی ئابی ٢٠٢١). «Jason Statham To Star In Miramax's 'The Bee Keeper'». Deadline Hollywood. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas (٥ی ئایاری ٢٠٢٢). «'Suicide Squad' Filmmaker David Ayer To Direct Jason Statham In Miramax's Action Pic 'The Beekeeper' — Cannes Market Hot Package». Deadline Hollywood. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Morton، Dennis (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «Video shows Jason Statham filming blockbuster movie in small Milton Keynes village». Edinburgh News. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Beekeeper (2024 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤.