ئاڵۆش ، ھەستیاری، حەساسیەت یان ئەلێرجی (بە ئینگلیزی: Allergy) بریتییە لە کاردانەوەی لەڕادە بەدەری سیستەمی بەرگری لەش لە ھەمبەر ھۆکارە جۆراوجۆرەکان. ئەوانەی تووشی ھەستیارین، خاوەنی کۆئەندامێکی زۆر ھەستەوەری بەرگرین کە لە دژی شتی ئاساییشدا ھەڵوێستی توند دەنوێنێ.

ھەستیاری

بۆ وێنە گەردەی گوڵ و گیا دەتوانێ کەسی ھەستیار تووشی ھەڵزرنگانێکی وا بکا کە گوایە لە بەر مەترسییەکی گەورەدایە. ھەستیاری نەخۆشییەکی باوە و لە ھەر دە کەس، کەسێک تووشیاریەتی.

کاردانەوەی ئالێرجیکی دەستکاری

کاتێک کۆئەندامێکی ھەستیار دەکەوێتە بەر ماکێکی بزوێنەر، چەند شت ڕوودەدات:

  1. لەش دەکەوێتە خۆی و ئانتی بادیێ بە ناوی IgE دەردەکا
  2. ئانتی بادییەکان بە خانەکانی ماست سێلی (mast cell) خوێنەوە دەلکێن. ئەم خانانە لە کۆئەندامی ھەناسە و ھەرسدا، کە دەرگای ھاتنەژووری ماکە بزوێنەرەکانە، زۆرە.
  3. لە گەڵ تەقینەوەی ماست سێلەکان، ڕێژەیەکی زۆر ھیستامین و ئینتر لوکین بەر دەبێ کە ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی نیشانەکانی ئالێرجییە، وەک: کزانەوەی قوڕگ، ئاوەچۆڕەی لووت، فرمێسک، پژمە و کۆخە

ئەگەر ماکی بزوێنەر لە ھەوادا بێ، ئەوە کاردانەوەی ئالێرجیک لە چاو، لووت و سییەکاندا دەبینرێت. ئەگەر ئەم ماکە بخورێت، کاردانەوەی ئالێرجیک لە دەم، گەدە و دیکەی بەشەکانی کۆئەندامی ھەرسدا دەردەکەوێت. بڕێجار نێوانچییە کیمیاییە بەربووەکانی لەش ھێندە زۆرە کە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەی زۆر تووشی وەک: لیرگ، دابەزینی تەوژمی خوێن، شۆک و لەسەرخۆ چوون.

نیشانەکانی ھەستیاری دەستکاری

نیشانەکانی ھەستیاری بە سێ بەشی سووک، مامناوەندی و تووش دابەش دەبێ:

  • کاردانەوەی سووک، بریتییە لەو نیشانانە کە تەنیا شوێنێکی لەش تووش دەکەن، وەک کزانەوە، ئاوەچۆڕە
  • نیشانەکانی کاردانەوەی مامناوەندی لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا دەردەکەوێت. کزانەوەی چاو لەوانەیە لەگەڵ کزانەوەی قوڕگ و ھەناسەسواری ھاوڕێ بێ.
  • کاردانەوەی تووش کە بە ئانافیلاکسی (anaphylaxis) دەناسرێت، زۆر دەگمەنە و زۆریش مەترسیدارە کە دەکەوێتە بازنەی فریاکەوتنی پزیشکییەوە. ماکی بزوێنەر لە تەواو لەشدا بڵاو دەبێتەوە، ئەم دۆخە لەوانەیە بە کۆمەڵێک ھەڵمەتی کزانەوەی دەم و چاو دەست پێ بکات و لە چەن خولەکدا لە تەواو لەشدا بڵاو بێتەوە و نیشانەی قورستر ھەڵبێنێ وەک زکێشە، ڕەق بوونی ماسوولکەکان، ڕشانەوە و زکچوون و ھەروەھا بۆرییەکانی ھەناسە و ھەرس تا ئەو ڕادەیە ھەو بکەن کە ھەناسەدان و قووت دان تووشی گرفت بکەن. لە ئانافیلاکسیدا تەوژمی خوێن دابەزینێکی زۆر بەخۆوە دەبینێت.

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای فارسی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری