تە‌وژمی خوێن (گوشار، پە‌ستان، زە‌خت یان پاڵی خوێن) ھێزی گە‌یاندنی خوێنە لە دڵە‌وە بۆ ئە‌ندامە‌کان. پاڵە‌پە‌ستۆیی کە خوێن بە ھۆی گوشرانی دڵ (سیستۆل) دە‌یخاتە سە‌ر دیوارە‌ی خوێنبە‌رە‌کانە‌وە، بە تە‌وژمی خوێنی لاژوور دە‌ناسرێت (دە‌وروبە‌ری ١٢٠ میلیمیتری جیوە). لە کاتی حە‌سانە‌وە‌ی دڵدا (دیاستۆل)، خوێنبە‌رە‌کان کە‌ژاسا دە‌گە‌ڕێنە‌وە سە‌ر دۆخی خۆیان و نە‌ختە نە‌ختە تە‌وژمی خوێن تا کە‌مترین رادە‌ی ئاسایی خۆی دادە‌بە‌زێت، کە بە تە‌وژمی خوێنی لاژێر دە‌ناسرێت (دە‌وروبە‌ری ٨٠ میلیمیتری جیوە).[١] [٢]

تە‌وژمپێوی دیجیتاڵی

زۆر و کە‌م بوونی تە‌وژمی خوێن لە رادە‌ی ئاسایی خۆی بە نە‌خۆشی تە‌وژمی خوێنی بە‌رز و نزم دە‌ناسرێت، کە ھە‌ر کام ھۆ و بە‌رھۆی تایبە‌ت بە خۆی ھە‌یە. تە‌وژمی بە‌رز ھۆکاری بە‌دیھاتنی جە‌ڵتەی دڵ و مێشک، کە‌مکاری گورچیلە، کوێری و ئازارە‌کانی کۆئەندامی ھەناسەیە. تە‌وژمی بە‌رز بە ھۆی شڵە‌ژانی دە‌روونی، مگێزی ناھاوسە‌نگ، کە‌م جووڵان و قە‌ڵە‌وی، خە‌وی خراپ، خواردنی ناتە‌ندروست، نە‌خۆشییە‌کانی ھە‌ناسە، کە‌م و کووڕییە‌کانی گورچیلە‌وە بە‌دی دێت. تە‌وژمی خوێن پێوە‌ندی راستە‌وخۆی ھە‌یە لە گە‌ڵ شە‌کر و چە‌وری خوێن و لە سە‌ر یە‌ک کاریگە‌رن.[٣]

  • پیاوان زۆرتر لە ژنان و تە‌مە‌ندارانی ژوور ٤٠ ساڵ، پتر لە مە‌ترسیدان.
  • لە ھە‌ر ھە‌شت مە‌رگ لە دنیادا، یە‌ک مە‌رگ پێوە‌ندی بە تە‌وژمی خوێنە‌وە ھە‌یە.
  • پێدە‌چێ تا ساڵی ٢٠٢٥، نە‌خۆشی تە‌وژمی خوێن ٦٠% زیاد بکات.
  • تە‌وژمی بە‌رز، سێھە‌مین بکوژی دنیایە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://healthlifeandstuff.com/2010/06/normal-blood-pressure-range-adults/ ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.heart.org/HEARTORG/Conditions/HighBloodPressure/AboutHighBloodPressure/Understanding-Blood-Pressure-Readings_UCM_301764_Article.jsp ٩ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.nhlbi.nih.gov/health/dci/Diseases/hyp/hyp_whatis.html ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.