ھەدجە سەران دارابا
ھەدجە سەران دارابا (لەدایکبووی ١٩٤٥، گینیا) ژنەچالاکوانی مافەکانی ژنانی گینیایە، دامەزرێنەری یەکێتیی ڕیڤەر مانۆی ژنانە بۆ پێکھێنانی تۆڕێکی ئاشتی (REFMAP).[١]
ژیان
دەستکاریھەدجە لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبوو، باوکی سەربازبووە لەژێر دەسەڵاتی ئەحمەد سیکۆ تۆرێ. ھەدجە خوێندنی دەرمانسازی تەواوکرد لە ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٧٠، ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ گینیا لەیەکێک لە کۆلێجەکان وانەی دەگووتەوە، ئەمەش بەرلەوەی ببێتە جێگری بەڕێوبەری بەشی ھەناردەکردەکردن لە وەزارەتی بازرگانی دەرەوە. لە ساڵی ١٩٩٦، دەبێتە وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ژنان و منداڵان.[٢]
لە ساڵی ٢٠١٠، ھەدجە تەنھا ژن بوو لەنێو ٢٤ کەسایەتی کاندیدکراو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گینیا.[٣] لەماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٧ بووە سکرتێری گشتی REFMAP.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ simodbt (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Portrait. Hadja Saran Daraba Kaba, une dame de fer au parcours impressionnant (Par Ibrahima Diallo)». Mediaguinee.org (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Portrait de Hadja Saran Daraba Kaba: Une dame de fer au parcours impressionnant». guineesignal.com/. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Présidentielle en Guinée: la Cour suprême rend publique la liste des candidats». RFI (بە فەرەنسی). ٢٥ی ئایاری ٢٠١٠. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Mano River: Hadja Saran Daraba présente son bilan à la tête de l'organisation». guineelive.com. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.