هیوا (به ئینگلیزی: Hope) حاڵەتێکی گەشبینی عەقڵە کە لەسەر بنەمای پێشبینیکردنی دەرئەنجامە ئیجابییەکانە، لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕووداو و بارودۆخەکان لە ژیانی تاک یان جیهان بە گەورەیی.[١]

هیوا بەسۆزە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێمە دەتوانین ئەو شتەمان هەبێت کە ئێمە دەمانەوێت، یان شتێک باشترین دەرەنجامی دەبێت بۆ ئێمە. گەشبینی جیاوازە لە گەل هیواداربوون. هیوا حاڵەتێکی سۆزدارییە، واتە یەکێک لە هەستەکانی مرۆڤ، بەڵام گەشبینی لە ئەنجامی میتۆد و قاڵبی بیرکردنەوەیەکی ئەنقەست و ئارەزوومەندانەیە (تێگەیشتن) کە دەبێتە هۆی مەزاج و ڕەفتاری پۆزەتیڤ لە مرۆڤدا.

هیوا حاڵەتێکی دەروونی پۆزەتیڤە لەسەر بنەمای هەستکردن بە سەرکەوتن و پلاندانان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە. بە واتایەکی تر هیوا بیرکردنەوەیەکی مەبەستدارانەی کەسێکە کە تیشک دەخاتە سەر هاندەری بەدواکەوتنی ئامانجەکان و چاوەڕوانی گەیشتن بەم ئامانجانە.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hope | Define Hope at Dictionary.com". Dictionary.reference.com. 1992-11-27. Retrieved 2012-10-02.
  2. ^ "Hope – Definition and More from the Free Merriam-Webster Dictionary". Merriam-webster.com. Retrieved 2012-10-02.
  3. ^ Miceli, Maria; Castelfranchi, Cristiano (2014-11-27). Expectancy and emotion (بە ئینگلیزی). OUP Oxford. ISBN 978-0-19-150927-8.