ھیتۆشی ئیگاراشی

نووسەر و وەرگێڕی ژاپۆنی (١٩٤٧–١٩٩١)

ھیتۆشی ئیگاراشی (بە ژاپۆنی: 五十嵐一) توێژەرێکی ژاپۆنی بوو کە لە ئەدەب و مێژووی عەرەبی و فارسی دەکۆڵییەوە و وەرگێڕێکی ژاپۆنی بوو کە کتێبی ئایەتە شەیتانییەکانی سەلمان ڕوشدیی وەرگێڕا. ئەو بەھۆی ھەستانەوەی فەتواکانی لەژێر دەستی ئایەتوڵڵا ڕووحوڵڵا خومەینیدا بوون لە ئێران کوژرا - کە لە کاتی کوژرانی ئیگاراشیدا، مردبوو - کە داوای مردنی نووسەری کتێبەکە و «ئەوانەی دەستیان لە بڵاوکردنەوەیدا ھەبووە»ی کردبوو.[١]

ھیتۆشی ئیگاراشی
کارە بەرچاوەکانوەرگێڕانی ئایەتە شەیتانییەکان
ھاوسەرماساکۆ ئیگاراشی (ja)

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە دەستکاری

ھیتۆشی ئیگاراشی لە ١٩٤٧ لەدایکبووە.[٢] لە ١٩٧٦دا، پڕۆگرامی دکتۆرای لە ھونەری ئیسلامیی لە زانکۆی تۆکیۆ تەواو کردووە، و ئەندامێکی لێکۆڵەر بووە لە ئەکادیمیای شاھانەی ئێران تاکوو شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩.

پیشە دەستکاری

ئیگاراشی یاریدەدەری پڕۆفیسۆری کولتووری ئیسلامیی بەراوردکاریانە بوو لە زانکۆی تسوکوبا.[٣] ئەو یاسا لە پزیشکیدای ئیبن سینا و ئایەتە شەیتانییەکانی سەلمان ڕوشدیی وەرگێڕاوە[٤] و کتێبیشی لەسەر ئیسلام نووسیوە، کە پێکدێن لە بووژانەوەی ئیسلامی و دەرمان و ژیریی ڕۆژھەڵات.[٥]

مەرگ دەستکاری

لە سەرەتای ١٩٨٩دا، سەرۆکی ئێران، ڕووحوڵڵا خومەینی، فەتوایەکی دەرکرد، کە تێیدا داوای مردنی «نووسەری کتێبی ئایاتە شەیتانییەکان، کە دژی ئیسلام، پێغەمبەر و قورئانە» کرد. لە ئازاری ١٩٩١دا، جێگری خومەینی، عەلی خامنەیی، فەتوایەکی تری دەرکرد لەگەڵ خەڵاتێکی چەند ملیۆنی بۆ مردنی «ھەموو ئەوانەی دەستیان لە بڵاوکردنەوەیدا ھەبووە و بە بەرھەمەکانی ناوی ئاگادارن».[٦] لە ١٩٩٠دا، ساڵێک دوای دەرکردنی ئەم فەتوایانە، ئیگاراشی و چاپکارەکەی، گیانی پاڵما، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست بۆ ڕاگەیاندنی وەرگێڕانی ژاپۆنییان بۆ کتێبەکە. موسڵمانان بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد بۆ خۆپیشاندان دژی بڵاوکردنەوەی، و لە نیوەیدا، موسڵمانێکی پاکستانی ڕایکردە سەر ستەیج و ھەوڵی کوشتنی پاڵمای دا. ھێرشکەرەکە دەستگیر کرا و وڵات بەدەر کرا.[٧].

دوای ساڵ و نیوێک، ئیگاراشی چەند جارێک چەقۆی لێدرا لە ڕووخسار و قۆڵی لەلایەن ھێرشکەرێکی نەزانراوەوە و مرد. لاشەکەی لە لە ١٢ی تەممووزی ١٩٩١ دۆزرایەوە لە نووسینگەکەیدا لە زانکۆی تسوکوبا.[٢][٥]

لە ٢٠٠٦دا، یاسای تێپەڕینی کاتی چەقۆکێشییەکە بەسەر چوو.[٨] کێنێت ئێم. پۆڵاک لە کتێبی مەتەڵە ئێرانییەکەدا وتی کە ھێرشەکە چالاکییەکی نھێنی بووە لەلایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانییەوە.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hitoshi Igarashi (1947-1991)". from the inside, looking in (بە ئینگلیزی). 2006-07-24. Retrieved 2022-08-14.
  2. ^ ئ ا "Hitoshi Igarashi (1947-1991)". Fukimimi. 24 July 2006. Retrieved 11 February 2013.
  3. ^ Helm, Leslie (13 July 1991). "Translator of 'Satanic Verses' Slain". Los Angeles Times. Retrieved 11 February 2013.
  4. ^ "One person's story". OMID. Retrieved 11 February 2013.
  5. ^ ئ ا Weismann, Steven R. (13 June 1991). "Japanese Translator of Rushdie Book Found Slain". The New York Times. Retrieved 11 February 2013.
  6. ^ Jomhuri Eslami, 1991, 16 March
  7. ^ Reid, T. R. (13 July 1991). "'SATANIC VERSES' TRANSLATOR FOUND SLAIN". Washington Post. Retrieved 13 August 2022.
  8. ^ Thomas, Cullen (2015-02-22). "Iran's Cold Cases Are Coming Back to Haunt Us". The Daily Beast (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-13. In 2006 the 15-year statute of limitations on his murder expired. Hitoshi’s wife, Masako, was still crying out for justice, pressing the Japanese police not to give up on her husband’s case.
  9. ^ Komamura, Yoshishige. "(3ページ目)迷宮入りの「悪魔の詩」訳者殺人、問題にされた2つのポイント【平成の怪事件簿】". デイリー新潮 (بە ژاپۆنی). Retrieved 13 August 2022.