فولکەی پاسکیل ھەڵواسراو - شاری ئاینھۆڤن-ھۆڵەندا (ھۆڤەنرینگ) ((Hovenring Cyclist Roundabout (Eindhoven, Netherlands) ئەم پرۆژەیە ناوی ھۆڤررینگ لە نیوان سێ ناوچەدایە لە شاری ئایندھۆڤن لە وڵاتی ھۆڵەندا وە بۆ یەکەمین جارە لە جیھاندا دروست دەکرێت. کاتێک بینرا ئەو فولکەیە توانای لە خۆگرتنی ئەو قەبارە ھاتووچۆیەی ئۆتۆمبیل و پاسکیل و پیادەی نییە بۆیە لە لایەن کۆمپانیای ipv Delft design agency دیزاین کراوە، وە لە لایەن شارەوانی شاری ئایندھۆڤن سەرپەرشتی کراوە. ڕێکەوتی دەست بەکاربوونی پرۆژەکە =١١-٠٢-٢٠١١ ڕێکەوتی ئەنجامدان =٣٠-١٢-٢٠١١ بەڵام پرۆژەکە بۆ ماوەیەک داخرا بە ھۆی لەرینەوەی کەیبڵەکان کە مەترسی لێ دەکرا پاشان لە لایەن چەن پرۆفیسۆرێک لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و شارستانی لە زانکۆکانی Eindhoven University of Technology, the Delft University of Technology چێکیان کردەوە وە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە بەڵێندەرەکە بە باشی لەرینەوە کوژی بە باشی دانەناوە پاش چاککردن لە ڕێکەوتی (٢٩-٠٦-٢٠١٢) بە تەواوی کرایەوە بۆ دانیشتووان بەکاری بێنن. پرۆژەکە لە ئاسن پێکھاتووە بە تیرەی ٧٠ مەتر وە بە ٢٤ کێبڵ پەیوەست کراوە بە ئەستونێک کە بەرزییەکەی ٧٠ مەترە. ئەوەی شایانی باسە شاری ئایندھۆڤن بارەگای کۆمپانیای فلیپسی لێیە.

فولک‌ە‌ی پاسکیل ھە‏ڵواسراو-شاری ئاینھۆڤن-ھۆڵ‏ە‌ندا