ھۆڕمۆنی پێپتیدی

(لە ھۆڕمۆنی پێپتایدەوە ڕەوانە کراوە)

ھۆڕمۆنی پێپتاید یان پێپتایدەھۆڕمۆن (بە ئینگلیزی: Peptide hormone) ھۆڕمۆنێکە، لە ترشە ئەمینییەکان یان پێپتیدیەکان یان پڕۆتینەکان پێکدێت. زۆربەیان توانای توانەوەیان ھەیە، لە ئاودا، لە یەک ترشی ترشی ئەمینی گۆڕاو یان لە پڕۆتینێک پێکدێت کە لە ٣ بۆ ٢٠٠ ترشی ئەمینی پێکدێت.

چۆنیەتی کارکردنیان دەستکاری

هۆرمۆنە پێپتیدیەکان بە وەرگری پڕۆتینی سەر پەردەی خانەوە دەبەسترێن لەبەرئەوەی توانای توانەوەیان لە چەوری نیە ، هۆڕمۆنەکە وەک نێردراوی یەکەم کاردەکات ،ئاوێتەی هۆڕمۆن-وەرگر پەیدادەبێت ،ئەویش ئەنزیمێک چاڵاک دەکات کە ATP(ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی) دەگۆڕێت بۆ APMی ئەلقەیی (ئەدینۆسنی تاک فۆسفاتی) ، AMPی ئەلقەیی ئەنزیمەکان و پڕۆتینەکانی دیکەی ناو خانە چاڵاک دەکات بۆیە وەک نێردراوی دووەم کاردەکات ،نێردراوی دووەم ئەو گەردەیە کە دەبێتە دەستپێکی گۆڕانەکانی ناو خانە بۆ وەڵامدانەوەی ماددەیەکی دیاریکراو لە وەرگرێکی دیاریکراو لە سەر ڕووی خانەکە. خانەکان سەرەڕای AMPی ئەڵقەیی نێردراوی دووەمی دیکەشیان هەیە.[١]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "هۆڕمۆن چییە و چۆن کاردەکات؟". هۆڕمۆن چییە و چۆن کاردەکات؟ (بە کوردی). 2022-01-24. Retrieved 2022-01-24.
  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١.