ترشی ئەمینی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ترشی ئەمینی یان ئەمینۆ ئەسید (بە ئینگلیزی: Amino acid)، ئاوێتەی ئەندامی گرنگن لە کیمیای زیندەیی، پێکھاتوون لە کۆمەڵەی فرمانەکانی: ئەمینی (NH2-) و ترشی کاربۆکسیلی (COOH-). ترشە ئەمینییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پێکدێن لە کاربۆن، ھایدرۆجین، ئۆکسجین، و نایترۆجین. ٢٠ جۆری سەرەکی لە ترشە ئەمینییەکان ھەن، لەوانە گلایسین کە سادەترین ترشی ئەمینییە. ترشە ئەمینییەکان پێکھێنەری سەرەکی پرۆتینەکانن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترشی ئەمینی تێدایە. |