ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو
ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو (بە ئینگلیزی: The Hobbit: An Unexpected Journey) فیلمێکی ئەمریکیی سەرکێشی و خەیاڵی ساڵی ٢٠١٢ەیە. فیلمەکە لە دەرھێنانی پیتەر جاکسنە و بەشی یەکەمی سیانەی فیلمەکەیە، چیڕۆکی فیلمەکەش لە زنجیرە کتێبی ھۆبیت وەرگیراوە لە نووسینی (جەی ئار ئار تۆلکین). فیلمەکە دوو فیلمی تری تەواوکەری بەدواوە ھات کە ئەوانیش ھۆبیت: وێرانکارییەکانی سماوگ و ھۆبیت: جەنگی پێنچ سوپاکە بوون، و فیلمەکە باسی ڕووداوەکانی بەر لە سیانەی فیلمی (شای ئەنگوستیلەکان - Lord of The Rings) دەکات.
The Hobbit: Unexpected Journey ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو | |
دەرھێنەر | پیتەر جاکسن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | پیتەر جاکسن کارۆلین کەنینگھام زەین واینەر فڕان والش |
نووسین | فران والش گولیرمۆ دێل تۆرۆ پیتەر جاکسن |
سەرچاوەی چیڕۆک | (ھۆبیتەکە - The Hobbit) نووسەر: جەی. ئاڕ. ئاڕ تۆلکین |
کاست | ئیان ماکیلین ماڕتن فریمان ڕیچارد ئارمیتاژ کریستۆفەر لی ھوھۆ ویڤینگ کەیت بلانچێت بێنێدیکت کەمبەرباچ |
مۆسیقا | ھاوارد شۆر |
دەستکاری | جەیبز ئۆلسن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٤ی دیسەمبەر ٢٠١٢ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ماوەی فیلم | ١٦٩ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠٠ - ٣١٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ١٫٠٢١ بلیۆن دۆلار |
فیلمەکە باس لە شەش ساڵ بەر لە ڕووداوەکانی فیلمی (Lord of the Rings) دەکات و باسی بیلبۆ باگینس (ماڕتن فریمان) دەکات کە لەلایەن جادووگەر گانداڵفەوە ڕازی دەکرێ تاکو لەگەڵ سێزدە کورتەباڵاکە بڕوات بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنەوەی چیای تەنیایی لە سماوگی ئەژدیھا. لەڕێگادا کورتەباڵاکان ڕووبەرووی چەندان بوونەوەری نامۆ و جیا جیا دەبنەوە دیارترینیان ئۆرکەکانن بەسەرکردایەتی ئازۆگ.
فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەوڵاتی نیوزلەندا پەخشکرا و لە ڕێکەوتی ١٢ی دیسەمبەری ٢٠١٢ بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی پەخشکرا. داھاتی فیلمەکە ١ بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی بوو لە بۆکس ئۆفیس و بووە ٤ەم پڕداھاترین فیلمی ٢٠١٢ و ١٨ەھەم پڕداھاترین فیلمی مژوو. فیلمەکە پاڵێوکراو کرا بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکاری کاریگەریە تایبەتیەکان و دیزاینی بەرھەمھێنان و باشترین مکیاج. جگە لەوەش سێ جاری تر پاڵێوراو کرا بۆ خەلاتی بافتاش.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو تێدایە. |