مرۆڤایەتی
مرۆڤایەتی ئاکارێکە پەیوەستە بە ڕەوشتی خۆبەخشییەوە، کە لە بارودۆخی مرۆڤەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئاماژەیە بە خۆشەویستی و بەزەیی مرۆڤ بەرامبەر بە یەکتر. مرۆڤایەتی جیاوازە لە دادپەروەری تەنھا لەبەر ئەوەی ئاستێکی خۆبەخشی ھەیە بەرامبەر بەو تاکانەی کە لە مرۆڤایەتیدا جێگیرکراون زیاتر لەوەی کە لە دادپەروەریدا دەبینرێت.[١][٢]
خاڵەکانی مرۆڤایەتی
دەستکاریخۆشەویستی
دەستکاریخۆشەویستی چەندین پێناسەی جیاوازی ھەیە لە کۆمەڵێک پرۆسەی پاکی زیندەیی و کیمیاییەوە تا چەمکێکی ئایینی. وەک ھێزی کارەکتەر، خۆشەویستی ھەستێکی ھاوبەشە لە نێوان دوو کەسدا کە بە وابەستەبوون و ئاسوودەیی و بە گشتی ھەستی ئەرێنی تایبەتمەندە. دەتوانرێت بۆ سێ بەش دابەش بکرێت: خۆشەویستی نێوان منداڵ و باوان، خۆشەویستی ھاوڕێیەتی، خۆشەویستی ڕۆمانسی.
میھرەبانی
دەستکاریھێزی میھرەبانی یان بەزەیی، شتەگەلێکی وەکو خۆبەخشی، بەخشندەیی، یارمەتیدەربوون و خواستی گشتی بۆ یارمەتیدانی خەڵک لەخۆدەگرێت؛ ھەندێک کات پاڵنەر بۆ میھرەبانیبوون، لە دژبەری خۆپەرەستییەوە (Egoistic/ئیگۆیستی) سەرچاوە دەگرێت.[٣]
زیرەکی کۆمەڵایەتی
دەستکاریزیرەکی کۆمەڵایەتی لەم دواییانەدا لە سێ خاڵە بەھێزەکەی پەیوەست بە مرۆڤایەتییەوە دەستنیشان کراوە. ھەڵسەنگاندنی دەروون بەھێزی و تایبەتمەندیی کەسەکان، زیرەکی کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە پێناسە دەکات، کە توانای تێگەیشتنە لە «پەیوەندییەکان لەگەڵ کەسانی دیکە، وە لەوانەش پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە ھۆگری، متمانە، ڕازیکردن، ئەندامییەتی گرووپ و دەسەڵاتی سیاسی».[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Chan، Wing-Tsit (1955). «The Evolution of the Confucian Concept Jên». Philosophy East and West. 4 (4): 295–319. doi:10.2307/1396741. ISSN 0031-8221.
- ^ «Humanity, Social Intelligence & High-Performance Teams: Character Lessons for the Public Sector | Cutter Consortium». www.cutter.com. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Amanda (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «KINDNESS, THE MEANING OF HUMANITY». Earth Charter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Social Intelligence | Character Strength | VIA Institute». www.viacharacter.org. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)