ھوانگ دۆنگ-ھیوک (بە کۆری:황동혁,، بە ھانجا:黃東赫, لەدایکبووی ١٩٧١) سیناریۆنووس و دەرھێنەری فیلمی کۆریای باشوورە، بەناوبانگە بەھۆی بەشداریکردنی لە دەرھێنان و نووسینەوەی سیناریۆ بۆ فیلم و دراماکان، لەناویاندا یاریی سکوێد لە ساڵی ٢٠٢١. [١]

ھوانگ دۆنگ ھیوک

لەدایکبوون (١٩٧١-٠٥-٢٦) ٢٦ی ئایاری ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
سێئول، کۆریای باشوور
پیشەدەرھێنەری فیلم, سیناریۆنووس

دەربارەی یاریی سکوێد دەستکاری

ھوانگ بیرۆکەی یاریی سکوێدی بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانی بۆ دروست بوو، لە ٢٠٠٨ سکرێپتی دراماکەی ئامادەکرد، بەڵام نەدەیتوانی ستۆدیۆییەک بدۆزێتەوە تا پشتگیری لە سکرێپتەکەی بکات و بەرھەم بھێنرێت، تا ئەوکاتەی نێتفلیکس پشتگیری دەکات لە دەوروبەری ٢٠١٩، زنجیرەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو دەکرێتەوە و  زۆرترین بینراوی دەبێت لە مێژووی نێتفلیکس دا[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Business, Frank Pallotta and Liz Kang, CNN. "Exclusive: Squid Game is Netflix's 'biggest ever' series launch". CNN. Retrieved 2021-10-14.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری