ھاودژی لە لۆژیکدا چەشنێ بەرامبەری و بەرھەڵستیی نێوان دوو قەزیەیە کە تێیدا دروستیی ھاوکاتی دوو قەزیەکە نەگونجاو و، زڕبوونی ھاوکاتی ھەردووکیان گونجاوە. بۆ ئەوە، پێویستە کە دانراو و ھەڵگیراو لە دوو قەزیەکەدا یەکێک بن و ھەردووکیشیان تێکڕایی بن، بەڵام یەکێکیان ئەرێنی بێ و ئەوی دیکە نەرێنی. بۆ نموونە، قەزیەکانی «مەلان تێکڕا دەتوانن ھەڵبفڕن» و «ھیچ مەلێ تواناییی فڕینی نییە» هاودژن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "تضاد | دائرةالمعارف بزرگ اسلامی | مرکز دائرةالمعارف بزرگ اسلامی". www.cgie.org.ir. Retrieved 2022-10-20.