لە لۆژیکدا، دانراو (بە عەرەبی: موضوع؛ بە ئینگلیزی: subject) ئەو پارەی قەزیەیە کە پارەکەی تر، یانی ھەڵگیراو، ھەڵدەگرێ. وەک «مس» لە قەزیەی «مس کانزایە».

لەبەر ئەوەی کە دانراو ھەڵگری ھەڵگیراوە و شتێک دەخرێتە سەری و باری دەکرێ، دەبێ «ناو» بێ و ناتوانێ ئامراز یا فیعل بێ. لە حاڵێکا ھەڵگیراو ھەم دەتوانێ ناو بێ، وەک «خوا زانایە»، ھەمیش دەتوانێ فیعل بێ، وەک «خوا دەزانێ».

ھەروەھا، پێچەوانەی ھەڵگیراو کە ناتوانێ تاک بێ و پێویستە تێکڕایی بێ، دانراو دەتوانێ ھەم تاک بێ و ھەم تێکڕایی. ھەروا کە ھەموو لۆژیکزانانی موسڵمان و ئەورووپاییش بەڕاشکاوی ڕایان گەیاندووە، کاتێ دانراو تێکڕایی بێ، مەبەست لێی میسداقەکانییەتی نەک تێگەیشتەکەی.

دانراو ھەر ئەوەیە کە لە ڕێزماندا «پاڵپێوەدراو»یا مسندإليه-ی پێ دەوترێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • خوانساری، محمد؛ منطق صوری.