ئارد

(لە ھاردەوە ڕەوانە کراوە)

ئارد، لە ھاڕینی دانەکانی خەڵە یان دانەکانی دیکە وەکوو برنج و بەڕوو یان ڕیشەی گیا (وەکوو گیای کاساوا) دروست دەکرێت. ئارد، ئینگریدینتی سەرەکی نانە کە خۆراکی سەرەکی زۆربەی نەتەوەکان بووە و ھەیە. ئاردی گەنم خۆراکی زۆر گرنگ لە چاندی وڵاتانی ئورووپایی، ئەمریکای باکوور، ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقای باکوورە. ئاردی زەڕات لە زۆر ساڵی پیشوو لە ماسو ئامریکا بەکار دێنرێت و ھەر بەو شێوەیە لە ئەمرۆشدا لە ئەمریکای لاتینیدا ماوەتەوە.[١][٢]

ئارد.

ئارد نشاستەی زۆری تێدایە کە ئەمەش کەربۆھیدراتێکە کە لە بە ناوی پۆلی ساکاریدیش دەناسری. ئارد ھەروەھا پرۆتئینی تێدایە کە ئەگەر پرۆتئینی گەنمیک زۆر بێ ئاردی پتەوتری لێ دروست دەکری و نانەکەشی باشتر دەجاورێت. کاتێک کە ئاو تێکەڵی ئارد دەکرێت، پرۆتئینیکی نوێ بە ناو گلوتێنین بەدی دێت کە ئەمە دەبێتە ھۆی کێشھاتنی ھەویر. ھەروەھا گلوتێنین دەتوانێ ھەوا بگرێتە خۆی و ببێتە ھۆی ئیسفەنجی بوون یان brittle بوونی نان.

دەکرێ ئارد بێ ڕەنگ بکرێت تا سپیتر بێت. بیجگە لە سپیکەرەوەکان لە ھەندێک ماددەی دیکەیش کەڵک وەردەگرن کە ببێتە ھۆی پێ گەیێنی ئارد وەکوو:

  • پۆتاسیۆم برومات کە ئارد پی ئەگەیێنی یانی لەسەر گلوتێنین کار دەکات و پتەوی دەکات.
  • بێنزوویل پیراوکساید کە ئارد سپی دەکات.
  • ئەسکوربیک ئەسید کە ئارد پێ ئەگەیێنی و گلوتێنین پتەو دەکات.
  • گازی کلۆرین کە ھەم سپی دەکات و ھەم پێ ئەگەیێنی بەڵام دەبیتە ھۆی سستکردنی گلوتێنین.

لە پاش دروستکردنی ئارد، ھەندێک لە مەوادی خۆراکییەکان لە دەست دەدا کە دەکری بە enriching جوبران ببێتەوە. مەوادێک کە زیاد دەکری بە ئارد بۆ پاراستن وەکوو:

  • کەلسیۆم پرۆپانوات.
  • سۆدیۆم بینزوات.
  • تری کەلسیۆم فۆسفات.
  • ھیدروکسی ئانیزۆلی بوتەلەکراو.

مێژووی پێکھاتنی ئارد دەستکاری

ئاردی گەنم لە ٩٠٠٠ ساڵ پیش زایین دۆزراوەتە و وەھا مرۆڤ پێی زانی کە دەکرێ گەنم بخاتە نێوان دوو بەرد و بیھاڕێ. دەڵێن کە یەکەم جار ڕۆمەکان بەردەھاڕی مەخرووتییان (cone) بەکارھێناوە. بۆ کەمتر لەکاربوونی دەستی مرۆڤ لەھاڕینا، ئەمجارە دروستکردنی ئاشی ئاوی و ئاشی بایی بەدی ھات. یەکەمین بەردەھاڕی کە بە ھەڵمی ئاو کاری دەکرد لەسالی ١٨٧٩ لە لەندەندا بەکارھێنرا.

پڕپۆڵە دەستکاری

بەو ئاردەی کە دوای تەڕکردنی دەکرێتە کڵۆی بچووک بۆ خواردنی مەلی تازە ھەڵھاتوو، دەوترێ پڕپۆڵە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Flour". BBC Good Food (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-09.
  2. ^ "Flour | Production, Types, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-09.
  3. ^ "پڕپۆڵە | ھەنبانە بۆرینە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2023-03-09.