گێیشا (یان گێیگی؛ 芸者) ھونەرمەندی مێینەی ژاپۆنین. ئەوان شارەزان لە ھونەری جیاوازدا، وەک ژەنینی میوزیکی کلاسیکی ژاپۆنی، سەماکردن و ھۆنراوە. ھەندێک خەڵک بڕوایان وایە کە گێیشایەکان لەشفرۆشبن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە.[١] وشەی گێیشا لە دوو وشەی یابانی پێکھاتووە، 芸 (گێی) کە واتا "ھونەر" و وشەی 者 (شا) کە واتای "کەسێک کە دەیکات"دەگەیێنێت. مانای تیپیی وشەی "گێیشاً لە کوردیدا "ھونەرمەند"ە. گێیشایەکان ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت و گرانیشە ببیت بە گێیشایەک.

گێیشا
Geisha-kyoto-2004-11-21.jpg
ناوی ژاپۆنی
کانجی 芸者

وشەیەکی دیکە کە لە شوێنی گێیشا بەکاردێت، وشەی "گێیکۆ"یە (芸子). ئەم وشەیە زیاتر لە کیۆتۆ بەکاردەھێنرێت. کیۆتۆ پارێزگایەکە کە نەریتی گێیشا (گێیکۆ) دێرینتر و بەھێزترە. بوون بە گێیشا (گێیکۆ)یێکی پیشەگەر لە کیۆتۆ ٥ ساڵ مەشقکردنی پێویستە.

خوێندکارانی گێیکۆ پێیاندەگووترێت "مەیکۆ" (舞子) کە بە مانای "سەماکردن"دێت وە وشەی "کۆ" (子) بە مانای "منداڵ" دێت. مەیکۆکان میکیاجی سپی و کیمۆنۆی چەندین ڕەنگی جیاواز لەبەردەکەن. گێیشاکان کیمۆنۆی سادەتر لەبەردەکەن و میکیاجی سپی تەنھا لە بۆنە تایەتەکان بەکاردێنن.

گێیشاکان لە شاری تریش ھەن، بەڵام جیاوازن. لە تۆکیۆ، بوون بە گێیشا ٦ مانگ بۆ ١ ساڵ لە مەشقکردن دەخایێنێت. خوێندکارانی گێیشا لە تۆکیۆ پێیاندەگووترێت "ھانگیۆکو" (半玉) "نیو ئەڵماس"، یان "ئۆشاکو" (御酌) "ئەو کەسەی کە خزمەت دەکات (ئەلکحول). گێیشاکانی تۆکیۆ پیرترن لە گێیکۆکانی کیۆتۆ.[٢]

گێیشا تازەکان ھێشتا لە ماڵە دێرینەکانی گێیشا دەژین بە ناوئ "ئۆکیا" (置屋) لە گەڕەکان بە ناوی "ھاناماچی" (花街 "شارە گوڵەکان"). ھەرچەندە، زۆرینەی گێیشا پیرەکان کە سەرکەوتوون ماڵی خۆیان ھەیە. جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی کە گێیشاکان بەشێکن لێی بەناوی "کاریوکای"ە (花柳界 "گوڵەکە و جیھانە لق درێژەکە").[٣] گێیشایێکی بەناوبانگ، مینێکۆ ئیواساکی، گووتی کە ئەمە بەھۆی ئەوەیە «گێیشا گوڵێکە، جوانە بە شێوازی خۆی، وە وەک دارێکی لق درێژ، میھرەبان، جیڕ و بەھێزە».[٤]

گێیشاکان وەک ھێمایەکی کلتووری یابان ناسراون.

مێژوودەستکاری

 
گێیشا[بەستەری مردوو] لە کاتی ژەنینی ئامێری «شامیسێن»، وێنەیەک لەلایەن وێنەکێش کیتاگاوا ئوتامارۆ، ساڵی ١٨٠٠.

گێیشاکان تازەترن لەوەی زۆرینەی خەڵکی بیری لێدەکەنەوە. ھەندێک ژن ھەبوون کە وەک وێنەکێش کاریان دەکرد پێش ئەوەی وەک گێیشا دەرکەون، لە نێوان ساڵانی (٧٩٤–١١٨٥)؛ بەڵام گەیشا ڕاستەقینەکان دواتر دەرکەوتن.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Henshall, K. G. (1999). A History of Japan. Macmillan Press LTD, London. p. 61. ISBN 0-333-74940-5. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  2. ^ "Tokyo Asakusa" (بە ژاپۆنی). Taito-ku Association of Tokyo. Archived from the original on 13ی Septemberی 2011. Retrieved 5ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ""Geisha, A Life", by Mineko Iwasaki". MostlyFiction.com. Archived from the original on 3ی Aprilی 2016. Retrieved 31 May 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ Iwasaki, Mineko (2003). Geisha: A Life. Washington Square Press. p. 7. ISBN 0-7434-4429-9. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)