گێرترود بێڵ
گێرترود بێڵ، گێرترود مارگرێت لوتیانت بێڵ مەدالیای CBE وەرگرتووە لە(١٤ی تەممووز ١٨٦٨–١٢ی تەممووز ١٩٢٦) نووسەرێکی ئینگلیزە، یاریزانی شاخاوی وگەشتکەر بووە، پلەی لە حکومەتی بەریتانی ئەفسەری ڕامیاری بووە، کەسێکی باڵادەست بووە، شارەزایی لەبواری شوێنەواری هەبووە- شوێنەوارناس بووە[٢] توانی ڕۆلێکی سەرەکی بگێڕێت لە دروستکردنی ڕامیاری ئیمپڕاتۆرییەتی بەریتانی بە گەڕڕان وە شارەزایی لە نەخشەکێشان دا و بەھۆی تواناو پەیوەندی کردنی لە کاتی گەشتەکانی وە بەشێوەیەکی چڕوپڕی وگەڕانی لە سوریا-پەلەستین ، مێزۆپۆتامیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ھەروەھا نیمچەدوورگەی عەرەبی بە گشتی[٣]. شان بەشانی هاوکاری تۆماس ئێدوارد لۆرەنس یارمەتی بنەماڵەی هاشیمییان دا تا بتوانن دەسەڵات لە خاکی میزۆپۆتامیا و بیابانی عەرەبی بەدەست بێنن وە وڵاتانی درووست کراوی بە ناو ئیراق و ئوردن درووست بکەن. ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەدامەزراندن و یارمەتیدان و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نوێ وهاوچەرخی ئێراق و بە بەکارهێنانی تێڕوانینی بێ وێنەی خۆی لەگەشتەکەیداو وە لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانی عەرەب لەسەرتاسەری نیمچە دوورگەی عەرەبی دا وە لە ماوەی ژیانیدا ئاستێکی بەرزو زۆر و بەڕێزو متمانەی هەبووە لەلایەن بەرپرسانی بەریتانیاوە و کەسێکی بەهێزو باڵادەست بووە. ئەو ئافرەتە ئاوا پێناسە کراوە" بە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەسەڵاتی خاوەنشکۆی دادەنرێت کە لەلایەن عەرەبەکانەوە یادی دەکرێتەوە لەگەڵ هەر کاریگەر هاوشێوەی سۆز"[٤] گێرترود و «لۆرانسی عەرەب» پێکەوە ھەردوو وڵاتی ئوردن و ئێراقی ئێستایان دروست کردووە.
Gertrude Bell | |
---|---|
لەدایکبوون | Gertrude Margaret Lowthian Bell 14ی تەممووزی 1868 Washington New Hall, County Durham, England |
مەرگ | ١٢ی تەممووزی ١٩٢٦ | (٥٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | British |
پەروەردە | Lady Margaret Hall, Oxford |
پیشە | Traveller, political officer |
سەردەم | Victorian, Edwardian – 1900s |
ناسراوە بە | Writer, traveller, political officer, archaeologist, explorer, cartographer in Syria-Palestine, Mesopotamia, Asia Minor, and Arabia |
باوان(ەکان) | Sir Hugh BellMary Bell (née Shield)[ئ][١] |
ژیاننامەی
دەستکاریبێڵ لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٨٦٨ لە هۆڵی نوێی واشنتۆن لە دایک بووە - کە ئێستا بە هۆڵی دەمی مارگرێت ناسراوە - لە واشنتۆن-ی ناوچەی دۆرهام لە ئینگلتەرا، لە خێزانێکی زەنگین کە بەهۆیەوە توانی خوێندن وگەشتە سەرکێشەکانی مسۆگەر بکا[٥]. کەسایەتیەکەی تایبەتمەندی پێوە دیار بوو، کەسێکی بەهێزو بەتواناو و ژیر بوو، تینوێتی بۆ سەرکێشی ژیانی پێ بەخشی. باپیری بەرێوەبەری کارگەی ئاسن بوو بەڕێز ئیسحاق لۆسیان بێڵ، خاوەن پیشەسازیگەری و ئەندام پەرلەمان بوو لەسەر لیستی ئازادیخوازەکان کەلە خولی دووەمی بەنجەمین دیزرەیلی بوو. ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە ڕامیاری بەڕیتانیا کە ئەمەش کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر گێرترۆد جێ هێشتبوو، گێرترۆد لە تەمەنی گەنجیدا توانی خۆی لەبارەی کاروباری رامیاری نێودەوڵەتی هەڵبقورتێنی بە هانی دانی باپیری بۆ کارکردن لەسەر کێشە نێودەوڵەتیەکان و دواتر تێوەگلانی لە ڕێڕەوی ڕامیاری نێودەوڵەتی.
دایکی بێڵ، ماری شیلد بێڵ، لە ساڵی 1871 [٦]دەمرێت بەهۆی منداڵ بوونی بە کوڕێک، مۆریس دواتر بووە بارۆنی ٣یەم. گێرترۆد بێڵ لەو ساتەدا تەنها تەمەنی سێ ساڵان بووە، ومردنی دایکی بووە هۆی ئەوەی پەیوەندیەکی نزیک ودوورو درێژی لەگەڵ (بەڕێز هیو بێڵ)باوکی دا هەبێ، بارۆنی ٢ەم، سەرمایەدارێکی پێشکەوتووخواز وخاوەنی کارگەی مێڵ بوو، تایبەتمەندیەکی هەبووە کە لەوە دڵنیا دەبوو کە کرێکارەکانی پارەی باشیان پێ دەدرێت وجێگای بایەخدارن[٧]:٣٣–٣٤.
گێرترۆد لە ماوەی ژیانیدا ڕاوێژی لەگەڵ باوکی دا دەکرد لەبارەی کێشە ڕامیاریەکان. باوکی چەندها پۆستی جۆراوجۆرو خزمەتی زۆری بۆ چەندها ساڵ لە حکومەت دا هەبوو. باوکی دووبارە هاوسەرگیری کردەوە کاتێک گۆرترۆد تەمەنی تەنها حەوت ساڵ دەبێ و زڕدایکی دەبێ کە ناوی فلۆرانس بێڵ (نەیی ئۆلیف) وەدوای سێ زڕخوشک و برای دەبێ. خوێندنی سەرەتایی لە کۆلێجی شاژن لە لەندەن تەواو دەکا ودواتر لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەچێتە زانکۆی ئۆکسفۆرد[٨]. بەپێی ئەو ڕێگریە زۆرانەی کە بەسەر ئافرەت دا سەپێندرا ئەو سەردەم، گۆرترۆد یەکەم ئافرەت بوو توانی تەنها بە دوو ساڵ دەربچێ لە زانکۆئ ئۆکسفۆرد وبە پلەی یەکەمی ڕێزلێنانەوە وەبڕوانامە لە بابەتی مێژووی هاوچەرخ و شارەزایی لێ بێنێتەوە:٤١. بە هۆی نایەکسانی نێوان ڕەگەزی نێرو مێ ئۆکسفۆرد بڕوانامەی بە گێرترۆد نەدا تا ساڵی ١٩٢٠[٩][١٠]. گێرترۆد بە هیچ شێوەیەک هاوسەرگیری نەکرد بەڵکو لەگەڵ چەند پیاوێک پەیوەندی خۆشەویستی بەست بوو دوایین پیاو کەسێکی خێزاندار دەبێ بەپلەی مەیجۆری لە سوپای بەریتانی ناوی چارلس دۆتی وایل دەبێ بەڵام لە جەنگ جیهانی یەکەم ساڵی ١٩١٥دا دەکوژرێ.
گەشت کردن وکاری نووسین
دەستکاریمامی گێرترۆد، بەڕێز فرانک لاسێلس، وەزیری بەریتانیا بوو هاوشێوەی باڵیۆ بوو لە تاران، پێرسیا ئیرانی هاوچەرخ. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٩٢ گێرترۆد ئۆکسفۆردی بەجێ هێشت وهەڵسا بەگەشت کردن بۆ پێرسیا سەردانی مامی کرد. لە ساڵی ١٨٩٤دا لە پەرتوکەکەیدا باس لە گەشتەکەی دەکات بۆ پێرسیا کە وێنەی زۆری تێدا بڵاو کردبۆوە. زۆرینەی ژیانی لە ساڵانی دەیەیەکی دا بەگەشت کردن بەهەموو جیهاندا بەسەر دەبا، وەخولیاو ئارەزووی شاخەوانی دەکرد بەتایبەتی لە شاخەکانی سویسرا، وە هەروەها پەرەی بە حەزکردنی بۆ پیشەی شوێنەوارناسی و فێربوونی زمانەکان زیاتر کرد، بۆیە بەشێوەیەکی لێهاتوو فێری زمانەکانی: عەرەبی، پارسی، فەڕەنسی و ئەڵمانیی بووبوو هەروەها دەیتوانی بە زمانی ئیتالی و عوسمانییش بدوێ. لە ساڵی ١٨٩٩دا بێڵ دووبارە گەشتی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەو گەشتەیدا سەردانی شارەکانی پەلەستین و خاکی شامی کرد. لەساڵی ١٩٠٠ لە گەشتێکیدا بۆ ئۆرشەلیم وبۆ دیمەشق ئاشنا دەبێ بە هۆزی دورز کە دانیشتووی شاخی دورزن. لە ماوەی ١٢ ساڵیدا شەش جار گەشتی کرد بۆ نیمچەدوورگەی عەرەبی[١١].
لە نێوان ساڵانی ١٨٩٩ و ١٩٠٤دا بەسەر چەند شاخێکی بەرز کەوت، لەوانە لامیجێ و مۆنتبلان وە توانی ١٠ ڕێڕەوی نوێی شاخەوانی بدۆزێتەوە لە چیای بێرنێس ئەلپ ی سویسرا کە بۆ یەکەمین جار لەلایەن ئەوەوە تۆمار کرا. یەکەم لوتکەی چیاکانی ئەلپ لە بێرنیس ئۆبەرلاند کە بەناوی گێرترۆد(گرترۆدسپیتز) ناونرا کە بەرزاییەکەی ٢٦٣٢ مەتر (٨،٦٣٥ پێ)یە دوای ئەوەی گێرترۆد و ڕێبەرەکەی ئۆلریچ و هاینریش فوهرەر لە ساڵی ١٩٠١دا بۆ یەکەم جار توانیان سەریکەون. هەرچەندە لە ئابی ١٩٠٢، بێڵ سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا کاتێک هەوڵی دا بەسەر لوتکەی فینستراهۆرن بکەوێ بەهۆی نالەباری کەش و هەواو سەختی رێگاکە بەهۆی بەفر وتەرزە وبروسکەوە کە ناچار بوو "چل وهەشت کاژمێر بەهەڵواسراوی پەتەکەی" لەگەڵ ڕێبەرەکەی بمێنێتەوەو تووشی بارودۆخێکی ترسناک ببێ و خەریک بێ ژیانی لەدەست بدات [١٢].
ئەو تێبینیەکانی خۆی لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرتوکێک بەناوی ((سوریا دێزەرت ئاند سۆون)) لەساڵی ١٩٠٧ بڵاوکردەوەلە دەزگای(ویلیام هاینمان ڵ ت د، لەندەن). لەم پەرتوکەدا باسی لە هەموو ئەوەوردەکاریانە کردووە کە بینیویەتی و وێنەی گرتوون کە بە پوختی باسی لە هەریەکە لە شارە گەورەکانی سووریای ئەوسا کردووە وەک دیمەشق و ئۆرشەلیم و بەیروت و ئەنتوێچ و ئەسکەندەریێتا. گێرترۆد باس کردنێکی زیندووی لەسەر بیابانی عەرەبی بۆ جیهانی ڕۆژئاوا کرد. لە ئاداری ١٩٠٧دا، گەشتی کرد بۆ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لەگەڵ بەڕێز ویلیام م. ڕەمسەی شوێنەوارناس و زانا کاری کرد. توانیان کاری کنە و هەڵکۆڵین ئەنجام بدەن لە ناوچەی بینبیرکیلیس کە هەزار و یەک کەنیسەیان تۆمار کرد[١٣]. لە ساڵی ١٩٠٧ لە باکوری خاکی سووریا شوێنەوارێکی ڕوخاویان دۆزیەوە کە دەکەوتە کەناری رۆژهەڵاتی سەرووی روباری فورات و بەدرێژایی ڕووبارەکە لە نێو دۆڵەکە. ناویان بۆ شوێنەکە تۆمار کرد بە "مانبەیە"[١٤].
گێرترۆد لە ساڵی ١٩٠٨دا ئەندامی کۆمەڵەی دامەزرێنەری دژە -دەنگدانی ئافرەتانی نێونەتەوەیی بوو. یەکەم ئافرەتی خەڵات کراو بوو لەلایەن دەستەی کۆمەڵەکە وە توانی لقی باکووری تایبەت بەخۆی بکاتەوە لە چوارچێوەی رێکخراوەکە. [١٥][١٦].
لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩٠٩دا بێڵ بەرەو میزوپۆتامیا بەڕێ کەوت. سەردانی شاری هیتی کرد لە کارچەمیش و وێنەی بەرزایەکانی ئەشکەوتی هەلماتەی گرت، هێڵی نەخشەی بۆ کێشا و هەڵسا بە نووسینی باسێک لەسەر وێرانی شوێنەواری ئوکهایدیر، بەردەوام بوو لە گەشتەکەی چووە بابل و نەجەف، گەڕایەوە بۆ کارچەمیش. بێڵ ڕاوێژکاری لەگەڵ دوو شوێنەوارناسی تر کرد لەسەر شوێنەکە. یەکێک لەو شوێنەوارناسانە ت. ئ. لۆرێنس بوو، یاریدەدەری ڕیجیناڵد کامپبێڵ تۆمپسۆن. لە ساڵی ١٩١٠دا بێڵ سەردانی شاکارەکانی هونەری محەمەدان لە پێشانگای میونیچ ی ئەڵمانیای کرد. لە نامەیەکی دا بۆ زڕدایکی تیادا باسی لەوە کردووە کە چۆن ژووری توێژینەوەی تایبەت بە خۆی هەیە وچۆن گفتوگۆی لەگەڵ هەندێک خەڵکی سوریای دانیشتووی دیمەشقی کردووە کە بەشێک بوون لە لقی ئێتنۆگرافیکی پێشانگاکە [١٧].
لە ساڵی ١٩٢٣دا دوایین وسەختترین گەشتی بەناو نیمچەدوورگەی عەرەبی کرد کە بە نزیکەی ١٨٠٠ میل دووری لە دیمەشقەوە بۆ شاری حایل و بەغدا پێواوە وە لەوێوە دیسان گەراوەتەوە بۆ دیمەشق. بێڵ بە دووەم ئافرەت دادەنرێت دوای خاتوو ئان بلەنت کە توانیبێتی سەردانی شاری حایلیان کردبێ وە تیایدا مابێتنەوە بۆ پتر لە یازدە ڕۆژ لە کەش وبارێکی ناسەقامگیری شارەکەدا.
لە ساڵی ١٩٢٤دا بێڵ هەڵسا بە بانگهێشت کردنی شوێنەوارناسی تایبەت بە شوێنەواری ئاشوریەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری کۆنی (نوزی) نزیک کەرکووک لە ئێراقی هاوچەرخدا وە سەدان خشتەی قوڕی دۆزیەوە لە هەڵکۆڵراوەکە کە ئێستا بە تابلێتەکانی نوزی ناسراون.
لە ساڵی ١٩٢٧دا ساڵێک دوای مردنی بێڵ، زڕدایکی فلۆرانس بێڵ بە دوو بەرگ نووسراوەکانی بێڵ-ی بڵاو کردەوە کە ماوەی ٢٠ ساڵی خایاندبوو، ماوەی پێش هەلگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم.
جەنگ وکاری ڕامیاری
دەستکاریلە کاتی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەمدا، داواکاری بێڵ بۆ کارکردن لە پۆستی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتکرایەوە. لە شوێنی ئەم کارەی کە پێ نەبەخشرا هەڵسا بەکاری خۆبەخشی لەگەڵ رێکخراوی خاچی سوور لە فەڕەنسا. دواتر لەلایەن یەکەی سیخوری بەریتانیەوە داوای لێ کرا کە سەربازی بەریتانی بە نێو بیابانەکاندا ببات،بۆ هەر لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا مردنی تاکە ئافرەت بوو کە توانایەکی بێ وێنەی دەسەڵاتی ڕامیاری و کەسایەتیەکی کاریگەری هەبوو لەسەر هەبوونی ڕامیاری ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وە زۆربەی کات تیمێکی لە خەڵکی ناوچەکەی بەردەست دەبوو کەلە ژێر ئاراستە و ڕێبەری خۆی دا دەکرد بۆ جێبەجێ کردنی کاروبارەکانی. بە درێژایی گەشتەکانی بێڵ پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئەندامانی هۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزراند بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بە هۆی ڕەگەزیەوە توانای هەبوو بگاتە هەموو کونج وکەلەبەرێکی کە هاوسەرەکانی سەرۆک هۆزەکانی تیادا بەدی دەکرا وە بەو شێوەیە بۆ ئەنجامدانی زۆران تێڕوانین و بەدەست هێنانی دەستکەوت وکردارەکانی تر.
قاهیرە لەگەڵ بەسرە
دەستکاریلە نۆڤەمبەری ١٩١٥ بێڵ بانگ کرا بۆ قاهیرە بۆ نوسینگەی عەرەب بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ گیلبێرت کلایتۆن. لەم کۆبوونەوەیە دووبارە چاوی بە تی ئی لۆرێنس کەوت ١٦٠–١٦١ .[١٨] بێڵ و لۆرانس ئامادەی زانکۆی ئۆکسفۆرد بوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەپلە یەکەمی لە بابەتی مێژووی هاوچەرخ، هەردووکیان دەتوانن بە شێوەیەکی شارەزایانە بە زمانی عەرەبی ئاخافتن بکەن وە هەردووکیان پێش جەنگی جیهانی یەکەم لە بیابانی عەرەبی دا گەشتیان کردووە و پەیوەندیەکی بەهێزیان درووست کردووە لەگەڵ هۆزە ناوچەییەکان.
لە ساڵی 1915 شوێنەواناس و مێژووناسی بەناو دەیڤد هۆگارت ئەمەی پێزانی کە نرخ وشارەزاییی لۆرانس و بێڵ چەندە بۆیە پێشنیاری ئەوی کردن بۆ لۆرانس بەپلەی یەکەم وە دوای بێڵ، بۆ خزمەت گەیاندن وەکو هەواڵگری سوپا لە قاهیرە دەستنیشان بکرێن وە خزمەت کردن لە بنکەی سەرەکی قاهیرە بۆ کاری سیخوری.
بێڵ لە مانگی شوباتی 1916دا گەیشتە قاهرە، لە سەرەتادا پێگەیەکی فەرمی نەدرایێ بەڵکو بەیارمەتی هۆگارت لە بارەی ڕێکخستن وجێ بەجێ کردنی پلانێک کە تایبەت بێ بەخۆی بوو، داتاکانی لۆرانس و کاپتن و.ه.ئ.شەکسپیر سەبارەت بە شوێن لێکەوتن و شوێنی نادیارەکانی هۆزەکانی عەرەبەکان دیاری کران. دواتر بتوانن هانی ئەو هۆزانە بدەن بۆ ئەوەی بچنە پاڵ هێزی بەریتانیاو دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بجەنگن. لۆرانس و بەریتانیەکان زانیاریەکانیان بەکار هێنا بۆ پێکهێنانی چوارچێوەی هاوپەیمانێتی کە لەگەڵ عەرەبەکاندا ببەستن.
لە ٣ی ئاداری١٩١٦دا، جەنڕاڵ کلایتۆن لە ناکاو بێل-ی هەناردە بەسرە کە هێزەکانی بەریتانیا لە تشرینی دووەمی ١٩١٤داوە دەستیان بەسەردا گرتبوو، بۆ ئەوەی ڕێنمایی سەرکردەی ئەفسەری ڕامیاری (پێرسی کۆکس) بکات سەبارەت بە ڕێ وشوێنی ناوچەکە کەئەو زانیاریانەی ئەو دەزانێ وەکو هیچ کەسێکی تر نیە. کۆکس ئۆفیسێکی بۆ گۆرترۆد دۆزیەوە لە بارەگاکەی خۆی، ئەو دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کاری دەکرد وە دامەزرابوو، ئەم شوێنە بارەگای سەرەکی سەربازی بەسرە نەبوو(26). ئەو هەڵسا بە هێڵ کێشانی نەخشەیەک تا یارمەتی سوپای بەریتانیا بدات تا بگاتە بەغدا بەبێ هیچ تەگەرەیەک. هەروەها ئەو تاکە ئافرەت بوو ئەفسەری ڕامیاری بێ لە هێزەکانی بەریتانیا بە پلەی "ئەفسەری هەواڵدەر سەر بە نووسینگەی قاهیرە" نمونە (نووسینگەی عەرەبی کە تیایدا دیاری کرابوو). ئەو کۆنترۆلکەری شوێنی سەینت جۆن فیلبی بوو، لەگەڵ ئەمەشدا فێری هونەری کارکردن نهینی مانۆڕی ڕامیاری کرد.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان
دەستکاریگێرترۆد بێڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێک بوو لە گەواهیدەرەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان. دیتنی بۆ ڕووداوی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان وکاکردنی لەسەر تۆمارکردنی وناردنی راپۆرت بۆ لەندەن کە تیایدا باس لە شێوەی ئەو کوشتاریە ولە شێوەی بەرێوەبردنی کۆمەڵکوژیەکەئەنجام دراوە کەلە هیچ کۆمەڵکوژیەکی تر بەدی نەهاتووە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە "کوشتنەکانی پێشوتر بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە لە ساڵی 1915 و ساڵانی دواتردا ئەنجام دراون"[٢٨] بێڵ ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە دیمەشق عوسمانیەکان لە بازاڕی گشتیدا بە ئاشکرا ژنانی ئەرمەنیان فرۆشتووە[٢٩] لە راپۆرتێکی هەواڵگریدا، بێل ئاماژە بەمە دەکات: لە ڕۆژی 3ی شوباتدا هێزی لەشکرێک شاری حەلەبی جێ دەهێڵێ و دوای دوازدە کاژمێردا دەگاتە (سەری کانی) کە تیایدا نزیکەی ١٢ هەزار ئەرمەنیان لەژێر چاودێریدا هەڵگرتبوو، ئەم لەشکرە پێک هاتبوو لە تێکەڵەیێک لە سەربازان بوونە.
پێکهێنانی ئێراق
دەستکاریلە ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩١٧دا سەربازەکانی بەریتانیا بەغدایان گرت، بێل لەلایەن کۆکسەوە بانگ کرا بۆ بەغدا[٨]: ٢٧٤-٢٦٧ و پلەی "نهێنیپارێزی ڕۆژهەڵات"ی پێ ڕاسپێردرا. لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ١٩١٩دا هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هات بە کۆتایی جەنگ. بێڵ کاری ئەنجامدانی ڵێکۆڵینەوەی یەکلاکەرەوەو بۆ بارودۆخی میزۆپۆتامیای کرد. بەپێیی ئاشناییەتی وزانیاریەکانی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هۆزەکانی ناوچەکە کاری بۆ هەڵسەنگاندین کە چ شێوەیەک لە سەرکردایەتی پێویستە پێک بهێنرێت لەم خاک. ئەو بۆ ماوی ١٠ مانگی خایاند و بەسەری برد بۆ نووسینی راپۆرتێکی فەرمی، بەناوی "چارەی خۆنووسین لە میزۆپۆتامیا".[٣١] ئەڕنۆڵد ویلسۆن حاکمی بەریتانی بوو لە میزوپۆتامیا بیرۆکەی جیاوازی هەبوو لەسەر چۆنیەتی دەبێت ئێراق بەڕێوە ببرێت و دانانی حکومەتێکی عەرەبی پێ باش بوو کە لە ژێر کاریگەری بەرپرسانی بەریتانیادا دەبن وە باشتر لە ژێر فەرمانڕەوایی دەبن،ئەمە بە هۆی ئەوەی کە پێ ی وابوو دانیشتوانی میزۆپۆتامیا هێشتا ئامادە نین و ناتوانن حوکم بکەن ووڵات بەرێوە ببەن بە شێوەیەکی کارا وئارامەوە.
لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠دا پێرسی کۆکس گەڕایەوە بەغداد و داوای لە گێرترۆدی کرد کە وەک نەهێنیپارێزی ڕۆژهەڵات لە کارەکەی بەردەوام بێت وڕۆڵی پەیوەندی کردن لەگەڵ حکومەتی عەرەبی داهاتوو درووست بکات. بێڵ کارێکی سەرەکی گێڕڕا لە نێوان حکومەتی عەرەبی و بەرپرسانی بەریتانیا وە زۆربەی جار دەبووایە کاری هەماهەنگی بکات لە نێوان دەستە جیاوازەکانی ئێراق لەمانە شیعە لە ناوچەی باشوور و سوننە لە ناوەڕاست و کوردەکان کە زۆربەیان لە ناوچەکانی باکوور بوون کە خوازیاری ئەوەیان بوو کە حوکمی خۆبەڕێوەبردنیان هەبێ. کاری سەرەکی بەریتانیا ئەوە بوو ئەم کۆمەڵانە بە یەکگرتوویی بمیننەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی ڕامیاری لە ئێراق بپارێزرێ و هەروەها بۆ بەرژەوەندی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا. ئێراق تەنها سەرچاوەی بەنرخی نەوت نەبوو بەڵکو وەک ناوچەیەکی یەکلاکەرەوە بوو ئەویش بە بەکارهێنانی کوردەکانی باکور کە وەک سوپایەک بوەستن وە هەبوونیان لە ناوچەکە بۆ پاراستنیان لەدژی هێرشی تورکیا و ئێران و سوریا. بەرپرسانی بەریتانیا لە لەندەن وە بەتایبەتی چەرچڵ زۆری پێ گرنگ بوون کە بەریتانیا تێچووی قورس نەکەوێتەوە سەری، لەوانە تێچووی شەڕکردنی هۆزەکان. پرۆژەیەکی تری گرنگ بۆ هەردوو فەرمانڕەوایی بەریتانی و ئێراقی نوێ ئەوە بوو دروستکردنی ناسنامەی نوێ بۆ ئەو خەڵکەی کەلەم خاکانە دەژین تا وەکو لە سنووری یەک وڵات بناسێنرێن[٣٢].
بەرپرسانی بەریتانیا بە خێرایی تێگەیشتن کە تێچووی بەرێوەبردنی حوکمڕانی کردن لە ئێراق زۆر تێچووی لێ دەکەوتەوە گەر ئەوان لەسەر حوکم بمینێنەوە. بۆ ئەوەی ئێراق دەوڵەتێک بێ خەڵکەکەی خۆی خۆبەڕێوەبەر بن هەرزانتر بۆیان تێ دەکەوێتەوە. بۆیە لە کۆنفرانسی قاهیرە لە ساڵی ١٩٢١ بەریتانیا دیاری کرد کە پێکهاتەی ڕامیاری و لێکەوتەی جیۆگرافی وای کرد کە وڵاتێک پێک بهێنرێت ودواتر ببێتە ئێراقی نوێ ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هاوچەرخ [٨]:٣٦٥–٣٦٩. بێڵ لەم گفتوگۆیانەدا ڕۆڵێکی گرنگ گێڕڕا بۆ درووست کردنی ئێراق. لە کۆنفرانسی قاهیرە بێڵ و لۆرانس جەختیان لەسەر ئەوە کردەوەو پاڵپشتێکی بێ وێنەیان نیشان داکە فەیسەڵ کوری حوسێن پێشنیار بکرێ بۆ ئەوەی لەسەر تەختی پاشایەتی دابنرێت کە دەکاتە(کوڕی حوسەین، شەریفی مەککە)، وەفەرماندەی هێزی عەرەبیەکان بوو وە هاوکاری بەریتانیا بوو لە کاتی جەنگدا دژی عوسمانیەکان وەیارمەتیانی داوە بۆ چوونە ناو دیمەشق. فەرەنسا فەیسەلیان وەک پاشا لە سوریادا نەهێشت لەم کاتدا، بەڵام بەرپرسانی بەریتانیا لەکۆنگرەی قاهیرە بڕیاریاندا بیکەنە یەکەم پاشای ئێراق، پێیان وابوو بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵی هاشمیەوە لەبەر ڕەچەڵەکی باب وباپیرانی کە دەگەرێتەوە بۆ موحەمەد وکەسێکی کارامەیەو لە هەڵسوکەوتیدا وەهەروەها لەلایەن دەستەکانی کە لەم ناوچەدا دەژین ناسراوە و ڕێزی لێ دەگیرێت و توانای یەکگرتنەوەی ئەم دەستە جۆراوجۆرانەی هەیە وەکو شیعەکان وسوننەکان وهەروەها کوردەکانیش بە دوایدا دەکەون چونکە ئەو لە بنەماڵەیەکی بەڕێزی سونەیە و هێشتنەوەی هەموو ئەو گروپانە لە ئێراق و هاوسەنگی ڕاگرتنیان بۆ بەرژەوەندی ئابوری و هەڵسوڕاندنی باری ڕامیاری ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا.
گەیشتنی فەیسەل لە ساڵی ١٩٢١ تا ببێتە پاشای ئێراق، بێڵ ئەرکێکی زۆری دەگرێتە خۆ بە یارمەتیدانی و ئامۆژگاری کردنی لەبارەی پرسە ناوخۆییەکان و بابەتی جوگرافیای خێڵەکی و بازرگانی ناوخۆ. هەروەها سەرپەرشتی کردنی لە دەستنیشانکردن و دامەزراندنی کابینەی سەرۆکایەتی و پلەی تر لە سەرکردایەتی حکومەتی نوێ. لەلایەن عەرەبەوە نازناوی "خاتون"یان پێ بەخشێ کە ئافرەتێکی دادپەروەرو وە چاو و گوێیەکی کراوەی هەیە بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت کار دەکات، گۆرترید لە سەرەتادا لە نێو ئەو سەرۆک هۆزانەی تری ئێراق یارمەتی فەیسەڵی دا تا ڕۆڵی پاشایەتی ئێراق بگرێتە دەست وبتوانێ بەرێوەی ببات. لە بەرامبەر ئەم کارە فەیسەل یارمەتی دا بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەی بەغداد کە پێکهاتبوو لەو کۆکراوانەی کە بە دەستی خۆی کاری تیا کردبوو وەهەم دامەزراندنی قوتابخانەی بەریتانی بۆ شوێنەوار لە ئێراقدا. کارەکانی گێرترۆید لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ ی درووست کراوی ئێراق بەرەو زۆری دەچوو لەمانە: دەرکردنی نووسراوی زۆری فەرمی، وەهەروەها کاری هەواڵگری و درووست کردنی فەهرست وە هەم کاری لەسەر درووست کردنی ڕاپۆرت وناردنی بۆ حکومەتی بەریتانیا ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی نێوان ئینگلیزەکان و گرووپە عەرەبەکانی بەغداد. مێژووناسان دەڵێن کە کێشە ڕامیاریەکانی کە ئەم سەردەمەی ئێستا لە ئێراقدا سەری هەڵداوەو وسەری هەلدەدا بە هۆی ئەو سنوورە ڕامیاریانەوەیە کە بێڵ پێشینی بیری لێ کردبۆوە. ڕاپۆرتەکانی بەهەر شێوەیەک ئاماژەیان بەوە دەدا کە کێشەکان پێشبینی کراو بوون، وەهەروەها بێڵ و هاوپۆلە بەریتانیاکانی بڕوایان بەوە بوو کە چارەسەرە هەمیشەیی بۆ سنووردار کردنی ئەو هێزانە ئەوەیە کە کار بکەن بۆ هێورکردنەوەیان لەو بەشەی جیهاندا. هاوپۆلەکان هەمان شت جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە کورد دەبێ نکۆڵی بکەن لە نیشتمانیان وبەشێک بن لە ئێراق وتێکەڵ بکرێن، ئەم دابەشکردنە کە بێڵ دژایەتی نەکرد. دابەش کردنی کورد لە نێوان ئێراق و سوریا و تورکیا بووە هۆی شۆرش هەڵگیرساندن لە هەر سێ وڵات، و بێلیش پاڵپشتی بەکارهێنانی هێزی کرد دژی کورد وپەسەندی کرد. بێڵ لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ نامەیەکی بۆ باوکی تیادا نوسیبووی : "میزۆپۆتامیا دەوڵەتێکی ناشارستانە" [٨]:٤١٣–٤١٩ [٣٣][٣٤].
کۆنفرانسی ١٩٢١
دەستکاریبێڵ و کۆکس و لۆرێنس ئەو کۆمەڵە هەڵبژێردراوە بوون لە نێو "ڕۆژهەڵاتناسەکان" کە لەلایەن وینستۆن چەرچڵەوە بانگەشە کرابوون بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە کۆنفرانسی ساڵی ١٩٢١ی قاهیرە بۆ دیاریکردنی سنووری ڕاسپاردەی بەریتانیا (نمونە، "دابەشکاری بەریتانیا") و ٣٦٥-٣٦٩ . [٣٦]. لەکاتی کۆنفرانسەکە، بێڵ و کۆکس و لۆرەنس ماندوونەناسانە کاریان کرد بۆ جەخت کردنەوە لەسەر دامەزراندنی وڵاتانی درووستکراوەری جۆردن و ئێراق وە عەبدوڵا و فەیسەل بخرێنە سەر تەختی پاشایەتی، ئەو کوڕە عەرەبانەی کە هەڵگەڕانەوە دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵانی ١٩١٥- ١٩١٦ شەڕیان کردووە.
کتێبخانەی نیشتمانی ئێراق
دەستکاریلە نۆڤەمبەری ١٩١٩، بێڵ بانگهێشت کرا بوو لە کۆبوونەوەی درووست کردنی کتێبخانەی گشتی بەغداد تا ووتاری خۆی بخوێنتەوە و دواتر هەڵسا بە کارکردن و خزمەت کردنی لە لیژنەی کتێبخانەکە وەک سەرۆک لە ساڵی١٩٢١ بۆ ١٩٢٤. کتێبخانەی ئاشتی بەغداد (مەکتەبات ئەلسەلام) کتێبخانەیەکی تایبەت بوو و شێوەی کارکردنی بەشێوەی بەشداری کردن بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەستی بەسەرداگیرا و بە کتێبخانەی گشتی بەغداد (یان هەندێک جار وەک کتێبخانەی گشتی) ناسرا ساڵی ١٩٦١ بوو بە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێراق.
مۆزەخانەی شوێنەواری کۆنی بەغداد
دەستکاریگێرترۆد بێڵ کارکردنی لە کاری شوێنەوارناسی زۆر خۆش دەویست، لە کۆتاییەکانی ژیانیدا کاری لەسەر پێک هێنانی ئەو کارەی بوو کە بە مۆزەخانەی شوێنەواری بەغداد ناسراوە، دواتر ناوی مۆزەخانەی عێراقی لێنرا. ئامانجی پاراستنی کەلتوور و مێژووی ئێراقی بوو کە شوێنەوارە گرنگەکانی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا دەگرتەوە وە ئەم شوێنەوارانە لە وڵاتە ڕەسەنەکەی خۆی بمینێتەوە. هەروەها سەرپەرشتی هەڵکۆڵینەکانی کرد و دۆزینەوەی شوێنەوارەکانی بەسەر دەکردەوە. هەموو کۆکراوەکانی خۆی هێنا مۆزەخانەکە، بەتایبەتی ئەوانەی لە شوێنەوارەکانی ئیمپراتۆریەتی بابلییەوە دۆزرابوونەوە.[٣٢] مۆزەخانەکە بەفەرمی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٦ کرایەوە، بەکاتێکی کەم پێش لە مردنی بێڵ. دواتر، بە پێشنیاری ئەمیر، باڵی ڕاستی مۆزەخانەکە بە یادی ئەو ناونرا.
دوایین ساڵەکانی تەمەنی
دەستکاریوەکو بێڵ لە ساڵی ١٩٢٥ گەڕایەوە بۆ بەریتانیا بەسەردانێکی کورت، ڕووبەڕووی کێشەکانی خێزانی بۆوە لەگەڵ نەخۆش کەوتنی. سامانی خێزانەکەی بەرەو نەمان دەچوو بەهۆی دەرئەنجامەکانی لێکەوتنەوەی خراپی پاش جەنگی جیهانی یەکەم وە لێدانی کرێکاران لە کارکردن لە بەریتانیا و بڵاوبوونەوەی ڕووخانی باری ئابووری لە ئەوروپا. کە گەڕایەوە بەغداد تووشی نەخۆشی سی بوو. کاتێک چاک بوویەوە لەم نەخۆشیە هەواڵی مردنی زڕبرا بچوکەکەی پێ گەیشت بە هۆی گرانەتا. لە ١٢ی تەمووزی ١٩٢٦، بێڵ بە مردوویی دۆزرایەوە، وا دیار بوو بە هۆی وەرگرتنی حەبێکی زۆری خەوتن. مشتومڕێکی زۆر هەیە سەبارەتی بە شێوازی مردنی کە ئایا بە هۆی زیاد لە پێویست وەرگرتنەکەی بووە یان دەست هەبووە لە کوشتنی کاتێک کە داوای لە خزمەتکارەکەی کردووە کە بەئاگای [٣٢]. لە ناوچەی باب شەرجی بەغدا بەخاک سپێردرا کە گۆڕستانی بەریتانیەکانە [٤١]. پرسەکەی زۆر گەورە بووە و خەڵکێکی بە ژمارەیەکی زۆر ئامادەی بوونە لەمانە بەرپرسانی فەرمی بەریتانی و پاشای ئێراق. وا باس کراوە کە شا فەیسەڵ لە بەلکۆنەی کۆشکەکەیەوە ببووە کاتێک تابوتەکەی بەرەو گۆڕستانەکە بردراوە [١٧]:٢٣٥.
بەرهەمەکان
دەستکاری- بێڵ، خاتوو فلۆرانس، ئێد(١٩٢٧). نامەکانی گێرترود بێڵ ڤۆڵ ٢ ڤۆڵس لەندەن: ئێرنێست بین ئێڵ تی دی
- هۆگارت، دەیڤد جی. "ئۆبیتواری: گێرترود لۆثیان بێڵ". ڕۆژنامەی جوگرافی٦٨.٤ (١٩٢٦): ٣٦٣-٣٦٨ جەی ئێس تۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩.
- مایر، کارل ئی. بریساک، س.ب. پاشای دروستکەرەکان: داهێنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هاوچەرخ. وو وو نۆرتۆن . وو وو نۆرتۆن. ئای س ب ن ٩٧٨- ٠ - ٣٩٣ - ٣٣٧٧٠ - ٩. پ پ ١٥٧ - ٩٢.
- ئۆبراین، ڕ. گێرترود بێڵ: بیرەوەریەکانی عەرەبەکان، 1913-1914. چاپخانەی زانکۆی سیراکوس. ئای س ب ن ٩٧٨- ٠ - ٨١٥٦ - ٠٦٧٢ - ٧.
- ساتیا، پریا (٢٠٠٨). سیخوڕی لە نیمچە دوورگەی عەرەب: جەنگی گەورە و دامەزراوە کولتوورییەکانی ئیمپراتۆریەتی شاراوەی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئ س ب ن ٩٧٨٠١٩٩٧١٥٩٨٥.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Bell، Gertrude (1927). Bell، Florence (ed.). The Letters of Gertrude Bell. London.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ https://books.google.ca/books?id=yfQYdOJpaDMC&q=gertrude+bell+spy&pg=PA11&redir_esc=y#v=snippet&q=gertrude%20bell%20spy&f=false
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Dictionary_of_National_Biography#Oxford_Dictionary_of_National_Biography
- ^ کاتی دەوڵەتی کوردی، بابەتێکی جۆناسان ڕەگمان بە ئینگلیزی. کەناڵی چواری بەریتانی. بڵاوبوونەوە ١ی تەممووز ٢٠١٤. دوا سەردان ١/٧/٢٠١٤
- ^ https://web.archive.org/web/20200313231545/https://www.questia.com/read/106890738/government-leaders-military-rulers-and-political
- ^ https://archiveshub.jisc.ac.uk/search/archives/74e845fa-b746-3598-8c8e-cebd02f786b7
- ^ https://archive.org/details/isbn_9780374531355
- ^ https://www.lmh.ox.ac.uk/
- ^ https://moneyweek.com/410580/7-october-1920-oxford-university-allows-women-to-graduate
- ^ https://www.theguardian.com/gnmeducationcentre/2019/oct/08/october-1920-women-granted-full-membership-of-oxford-university
- ^ https://web.archive.org/web/20041023092937/http://theava.com/04/0526-gertrude-bell.html
- ^ https://www.historyextra.com/period/modern/gertrude-bell-adventurer-diplomat-mountaineer-and-anti-suffragette/
- ^ https://books.google.ca/books?id=WRqqcOMUkz8C&q=binbirkilise&pg=PA167&redir_esc=y#v=snippet&q=binbirkilise&f=false
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Alfred_Werner_Maurer
- ^ https://www.prospectmagazine.co.uk/magazine/suffrage-but-not-for-me
- ^ https://speccollstories.ncl.ac.uk/the-anti-suffrage-anomaly-gertrude-bell-and-the-question-of-privilege/index.html
- ^ https://hart.blogs.brynmawr.edu/2012/06/06/gertrude-bell-on-the-1910-masterpieces-of-muhammadan-art-exhibition-in-munich/
- ^ https://archive.org/details/isbn_9780374531355
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گێرترود بێڵ تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە