گۆڕەپانی سوور
گۆڕەپانی سوور (بە ڕووسی: Красная площадь بە ئینگلیزی Red Square)یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین گۆڕەپانەکانی مۆسکۆ، ی پایتەختی ڕووسیا. بەھۆی گرنگی مێژوویی و بینا مێژوویییەکانی تەنیشتەوە، وەک یەکێک لە دیارترین و گرنگترین گۆڕەپانەکانی ئەورووپا و جیھان دادەنرێت. دەکەوێتە ناوەندی مێژوویی مۆسکۆ، بینا بەناوبانگەکانی وەک کاتدراڵی سانت باسیل و گۆڕستانی لینینی تێدایە. جگە لەوەش لە ساڵی ١٩٩٠وە بووەتە میراتی جیھانی یونسکۆ.
UNESCO World Heritage Site | |
---|---|
Location | مۆسکۆ, ڕووسیا |
شوێن
دەستکاریگۆڕەپانی سوور شێوەیەکی نزیکەی چوارگۆشەی ھەیە و پانییەکەی ٧٠ مەتر و درێژییەکەی ٣٣٠ مەتر دەبێت. بە درێژایی لە باکووری ڕۆژاوا تا باشووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە بە درێژایی بەشێک لە دیواری کرێملین کە سنوورەکەی لە لای باشووری ڕۆژاوا پێکدەھێنێت. لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە گۆڕەپانەکە بە بینای فرۆشگای گەورەی GUM و ناوچەی کۆنی کیتای گۆرۆد دەور دراوە، و لە باکووری ڕۆژاوا بە مۆزەخانەی مێژوویی دەوڵەت و دەروازەی زیندووبوونەوە و لە باشووری ڕۆژھەڵات بە کاتدراڵی سەینت باسیل دەوردراوە.
مێژوو
دەستکاریمێژووی گۆڕەپانی سوور لە تابلۆکانی ڤاسیلی سووریکۆڤ و کۆنستنتین یون و کەسانی دیکەدا ڕەنگی دەداتەوە. گۆڕەپانەکە بۆ ئەوە دروست کراوە کە وەک بازاڕی سەرەکی مۆسکۆ خزمەت بکات. گۆڕەپانەکە لە دامەزراندنییەوە لەلایەن ھەموو حکوومەتەکانی ڕووسیا بۆ ڕێوڕەسمی فەرمی بەکارھێنراوە.
سەردەمی سۆڤیەت و سەردەمی مۆدێرن
دەستکاریلە سەردەمی سۆڤیەتدا، گۆڕەپانی سوور گرنگی خۆی پاراست و بوو بە خاڵی سەرەکی بۆ دەوڵەتی نوێ. جگە لەوەی بوو بوو بە شوێنی وتاری فەرمی حکوومەتی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩١٩ بەدواوە بوو بە پێشانگایەک بۆ نمایشە سەربازییەکان.[١]
لە ساڵی ١٩٦٣ کۆمەڵێک خوێندکاری ئەفریقی لە گۆڕەپانی سووردا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست. ئەمەش بوو بە یەکەم ناڕەزایەتی سیاسی تۆمارکراو لە گۆڕەپانی سوور لە کۆتایییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.[٢] لە ٢٨ی ئایاری ١٩٨٧ فڕۆکەوانێکی ئەڵمانی ڕۆژاوا بە ناوی ماتیاس ڕوست بە فڕۆکەیەکی جۆری F172P لە سانت باسیل لە تەنیشت گۆڕەپانی سوور نیشتەوە، ئەمەش بووە ئابروچونێکی گەورە بۆ ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی سۆڤیەت.
لە ساڵی ١٩٩٠ کرێملین و گۆڕەپانی سوور لە یەکەم شوێنەکانی یەکێتی سۆڤیەت بوون کە خرانە لیستی میراتی جیھانی یونسکۆوە.[٣]
ھەروەھا گۆڕەپانی سوور وەک شوێنی کۆنسێرتە گەورەکانیش بەکار ھاتووە چەندین ھونەرمەندی گەورە لەوێ نمایشیان کردووە لەوانە شەکیرا.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڕەپانی سوور تێدایە. |
- Red Square in Moscow, the most important place in the country's largest. - Thewotme Travel Blog
- Moscow-Life: A guide to Moscow's Red Square
- 3D model of Red Square
- Visiting Red Square – Useful information for visitors to Red Square and the Kremlin
- 360° Virtual Tour of Red Square April 15, 2016 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- 4 Surprising Things that Happened on Red Square January 8, 2017 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
داڕێژە:Kremlin داڕێژە:Moscow Victory Parade داڕێژە:World Heritage Sites in Russia
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Shevchenko، Nikolay (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «How did an architect convince Stalin to spare St. Basil's Cathedral from destruction?». Russia Beyond (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Julie Hessler». ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Kremlin and Red Square, Moscow». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.