گۆران ڤیشنجیچ (بە ئینگلیزی: Goran Višnjić) لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢) ئەکتەری کرواتی-ئەمریکییە و لە فیلم و بەرھەمە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکی و بەریتانیایییەکان بەشداری کردووە. لە ئەمریکا بە ڕۆڵی دکتۆر لوکا کۆڤاچ لە فیلمی ER و گارسیا فلین لە فیلمی Timeless ناسراوە کە ھەردووکیان زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ئێن بی سی یە. بۆ فیلمی ER ئەو و کاستەکەی پاڵێوراو بوون بۆ دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە. زاوای دەرھێنەری فیلمی کرواتییە و بەرپرسی پێشووی تەلەڤیزیۆنی ڕادیۆیی کرواتیایە (١٩٩١–٩٥)، ئەنتون ڤردۆڵجاک.[١] لە کۆتایییەکانی نەوەدەکاندا ڕووی لە ئەمریکا کردووە.[٢]

گۆران ڤیشنجیچ
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٩-٠٩) ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
شیبێنیک، کرواتیا
ھاوسەرEva Višnjić
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی کرواتی، زمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم
پەروەردەAcademy of Dramatic Art
دەستپێکی چالاکی١٩٨٨
نەژادCroats
خەڵاتەکانVečernjakova Ruža Award

ڤیشنجیچ لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە شاری شیبێنیک لە وڵاتی کرواتیا لە ویلایەتی یوگۆسلاڤیا لەدایکبووە. یەک خوشک و برایەکی ھەیە کە برایەکی گەورەیە بە ناوی یۆشکۆ. باوکی بە ناوی ژێلجکۆ شۆفێری پاس بووە و دایکی بە ناوی میلکا لە بازاڕێکدا کاری دەکرد.[٣] بە درێژایی تەمەنی منداڵی لە شانۆنامەکاندا دەرکەوتووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەمجار لەسەر شانۆ دەرکەوتووە لە فیلمی مشتومڕاوی یوگۆسلاڤیا بەناوی Braća po materi (١٩٨٨)، ڕۆڵی ئوستاشایەکی گەنجی گێڕاوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Goran Visnjic Profile - Metacritic». Metacritic. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ Allen, Ted.
  3. ^ «Goran Visnjic - Rotten Tomatoes». Rotten Tomatoes. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.